Accessibility links

عەبدوڵای موهتەدی: هیچ ناڵێم لەسەر لایەنی یاسایی ڕووداوەکەی باڵەکایەتی و هەمووی دەهێڵینەوە بۆ یاسا خۆی


عەبدوڵای موهتەدی

سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، پرسە و ماتەمی خۆی دەردەبڕێت بۆ کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەکەی دەڤەری باڵەکایەتی و دەڵێت "بە دڵنیاییەوە هەموو کەسێک نەختۆکەیەک کۆمەڵە بناسێت دەزانێت ئەم ڕووداوە نەخوازراو بووە، ئەمە بە گوێرەی هیچ سیاسەتێک نەبووە، ئەمە بەدوورە لە فەرهەنگی ئێمە، بەدوورە لە هەڵسوکەوتی ئێمە"

ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە گوندی گوندەژۆری لە دەڤەری باڵەکایەتیکێشەیەک دەکەوێتە نێوان چوار برا و ژمارەیەک لە دانیشتوانی گوندەکە لە لایەک و پێشمەرگەکانی بارەگایەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانى ئێران. بەهۆی ئەو کێشەیەوە دووان لە براکان دەکوژرێن و دوو براکەى تریشیان بریندار دەبن.

ئەم ڕووداوە کاردانەوەی جۆراوجۆری بە دوای خۆیدا هێنا.

عەبدوڵای موهتەدی دەڵێت بەداخەوە ئەم ڕووداوە هەندێک کاردانەوەی لێکەوتۆتەوە کە هەر چۆنێک لێکیبدەیتەوە لە خزمەت هێورکردنەوەی ڕەوشەکەدا نەبوون لە کاتێکدا وەک دەڵێت دەبوایە ئەو کاردانەوانە لە خزمەت ساڕێژکردنی ئەو برینەدا بوونایە کە بە پێچەوانە ویست و ئارەزووی هەموومان کەوتۆتە گیانی بنەماڵەی قوربانییەکان، وە دەشڵێت دەبوایە کاردانەوەکان کەلێنی نێوانمانی زیاتر پڕ بکردایەتەوە و ڕێگر بووایە لەوەی درزمان تێبکەوێت و ڕێگربووایە لەوەی یەکێتی و هاونەتەوەیی بوونمان و شۆڕشگێڕیمان بکەوێتە ژێر پرسیارەوە.

عەبدوڵای موهتەدی دەڵێت لە ڕۆژی یەکەم و دووهەمی ڕووداوەکەدا هەندێک ڕەفتاری نەشیاو کران و هەستی کوردی ڕۆژهەڵاتی بریندار کردووە و خەڵکیکی زۆریش لە ڕۆژهەڵاتەوە پەیوەندییان پێوە کردوون و هەست بە نیگەرانی و ڕوشاندنی هەستی ئەوانیش دەکرێت و دەشڵێت ناشێت ئەم رووداوە نەخوازراوە وەهای لێبکرێت هەموو کەس بە تاوانبار بزانرێت، هەر بۆیە پێویستە کورد لە باشور، حکومەت، یاسا، بە تایبەتیش ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی سیڤیل هەوڵ بدەن ئەم برینداربوونەی لە هەستی کوردی ڕۆژهەڵاتدا دروستبووە تۆزێک ساڕێژ بکەن.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ عەبدوڵای موهتەدی، سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێراندا کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:31 0:00

XS
SM
MD
LG