Accessibility links

ئاراس وه‌لی: بۆ ئه‌وه‌ی ڕیفراندۆم سه‌ربگرێت ئه‌بێت قه‌یرانه‌کانی هه‌رێم چاک بکرێت.


ئاراس وه‌لی

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌ڵێت له‌ئیستادا کاتی ڕیفراندۆم نیه‌، هۆکاره‌کان چیه‌ کاتی نیه‌.

هه‌موو کورد ئاواتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه‌و پیشبینی ئه‌کرێت ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم بکرێت زۆرینه‌ پشتیوانی بکه‌ن و ده‌نگی بۆ بده‌ن، ئایا ئه‌مه‌ هانده‌ر نیه‌ بۆئه‌وه‌ی بکرێت و سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه‌ هه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ی‌ ئیستا مایه‌وه‌ و هیچ گۆرانکاری له‌ ڕووی بنیاتنانی پایه‌کانی ده‌وڵه‌ت نه‌کرا، ئایا ئه‌مه‌ خواستی سه‌ربه‌خۆی رائه‌گرێت.

ئه‌وترێت ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ خواستێکی حزبیه‌ یاخود بۆ به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تیه‌، ئه‌گه‌ر ده‌نگدان سه‌ربگرێ چۆن سوود له‌م ڕیفراندۆمه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی که‌سیاتی لێ وه‌رئه‌گیرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ ئاراس وه‌لی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کردوه‌.

ئاراس وه‌لی ده‌ڵێت "وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێمان وایه‌ پێداویسته‌یه‌کانی سازکردنی ڕیفراندۆم له‌ ئارادانیه‌ و زۆر لاوازه‌ و ئاماده‌کاری بۆ نه‌کراوه‌".

ده‌شڵێت "کاتی نیه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ بڕیارێکی مه‌کته‌بێکی سیاسی دامه‌زراوه‌ی حوکمڕانی ئه‌م وڵاته‌ په‌کی که‌وتوه‌ که‌ یه‌کێک له‌وانه‌ په‌ڕله‌مانه‌ جێگای یاسادانان و چاودێری جێبه‌جێکردنی کاره‌کانی حکومه‌ته‌".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "کردنی ڕیفراندۆم له‌ناوچه‌ دابڕاوه‌کاندا ڕیسکێکه‌ مه‌تسیدار و هه‌ستیاره‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌وناوچانه‌ ده‌نگدان ئامانجی خۆی به‌ده‌ست نه‌هێنێت".

وه‌لی ده‌ڵێت "خه‌ونی ڕابه‌ریکی کورد ئه‌وه‌بێت که‌ کورد بکات به‌ده‌ڵه‌وت زۆر ئاسایی‌یه‌، به‌ڵام ئه‌بێت کاری بۆبکات و له‌ سنوری پارت و ناوچه‌ و شار و خێڵ و بنه‌ماڵه‌ ده‌رچێت و فراوانتر بیربکاته‌وه‌".

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه‌

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:15 0:00

XS
SM
MD
LG