Accessibility links

کاوه‌ قوره‌یشی: پرۆژه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ کێشه‌ی کۆڵبه‌ران پرۆژه‌ی بنه‌ره‌تی و رێگا چاره‌ نیین


Kaveh Ghoreishi

کاری کۆڵبه‌ری په‌رینه‌وه‌ی سنوور ئه‌گه‌ر به‌ قاچاغی ناوی بنێن وه‌ یاخود کۆڵبه‌ری، پێشه‌یه‌کی ئه‌مرۆ نییه‌ به‌ڵکو مێژووه‌که‌ی وه‌کو ویکیپیدیا باس ده‌کات ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی 13 له‌و کاته‌ی له‌ ساڵی 1275 باج خرایه‌ سه‌ر شت و مه‌که‌کان، له‌ کوردستانیش مێژوویه‌کی دوور و درێژی هه‌یه‌. ئایا هۆێ سه‌ره‌کی بارودۆخی ژیانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌ وا ئه‌و خه‌ڵکانه‌ روو ده‌که‌نه‌ کارێک که‌ پر له‌ مه‌ترسیه‌؟

Kolber- Rojhalat
Kolber- Rojhalat

​رۆژنامه‌وان کاوه‌ قوره‌یشی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ سه‌ره‌تا ده‌ڵێت " له‌و باوه‌ره‌دا نییم که‌ کۆڵبه‌ری قاچاغ بێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری ئه‌م کێشه‌یه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌وانه‌یه‌ به‌ پله‌ی یه‌کم باس له‌ هه‌ڵاواردن بکرێت، که‌ ئه‌م هه‌ڵاواردنه‌په‌یوه‌ندی به‌ نه‌داری و هه‌ژاریه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ وا له‌ خه‌ڵکئه‌کات گیانی بخاته‌ سه‌ر ده‌ستی وه‌ روو بکاته‌ کارێکی له‌و شێوه‌، که‌ مه‌ترسیداره‌ و زیانی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندرووستی وه‌ هۆکاری ئه‌م هه‌ژاریه‌ش نه‌بوونی ژێر خانێکی به‌هێزی ئابوریه‌، نه‌بوونی کارخانه‌، نه‌بوونی سه‌رمایه‌گوزاری که‌ به‌ باری ئاسایشیه‌وه‌ گرێدراوه، له‌ هۆکاره‌کانی تر له‌ رابوردوودا پێشه‌ و گوزه‌رانی خه‌ڵک له‌ رێگای کشت و کاڵه‌وه‌ به‌رێوه‌ ئه‌چوو، ئێستا که‌ پاڵنه‌ری گه‌شه‌ سه‌ندی کشت و کاڵ ‌بوونی نییه‌، ‌ شه‌پۆلێکی زۆری کۆچ بۆ شار ده‌ستپێکردووه‌ وه‌ له‌ نه‌بوونی ئه‌م کشت و کاڵه‌ ئه‌ڵترناتیڤێکی ترمان نییه‌".

کاک کاوه‌ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی له‌ ئێران به‌ دیهێنانی و پێشه‌ و زه‌مینه‌ی کار فه‌راهمکردن بۆ گه‌نجان زۆر له‌ ئاستێکی لاوازدایه‌، ئاستی بێ کاری له‌ سه‌رانسه‌ری ئێراندا زۆر له‌ خواره‌وه‌یه‌ به‌ڵام له‌ کوردستان زۆر له‌ خوارتره‌، وه‌ به‌ پێی ئاماری دوواترین تیرمی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد رێژه‌ی بێکاری له‌ ئوستانی کوردستان 20 % بوه‌ وه‌ بێگومان ده‌وڵه‌ت هه‌ره‌ تاوانباری سه‌ره‌کیه‌ له‌ تووشبوونی خه‌ڵکه‌که‌ به‌و پێشه‌یه‌ وه‌ له‌ درووستبوونی زۆرێ کێشه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا وه‌ ئه‌و پرۆژانه‌ی که‌ ده‌وڵه‌ت بۆ کێشه‌ی کۆڵبه‌ران هه‌یه‌تی پرۆژه‌ی بنه‌ره‌تی و رێگا چاره‌ نیین ".

کاک کاوه‌ ده‌شڵێت " پارته‌ سیاسیه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌وه‌ی وڵاتدا نیین و ده‌ستیان به‌ سه‌رچاوه‌ی داهات و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ نییه‌، له‌وانه‌یه‌ ده‌ستیان کراوه‌ نه‌بێ وه‌ ته‌نیا بتوانن له‌ رووێ مه‌عنه‌ویه‌وه‌ رووبه‌رووێ ئه‌م پرسه‌ بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر میدیایان بوایه‌ وه‌ک رابوردوو، له‌وانه‌یه‌ بکرابایه‌ له‌ رێگاێ به‌ میدییای کردنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ی کۆڵبه‌رانه‌وه‌ کاریگه‌ریان هه‌بێت وه‌ یاخود ئه‌گه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندی ستراتیژیکیان هه‌یه‌ مه‌سه‌له‌ی ئابوری، هه‌ژاری، گه‌شه‌پێدان، ئه‌م پرسانه‌ بخه‌نه‌ ناو پرۆژه‌ و پرۆتۆکۆڵی خۆیانه‌وه‌ وه‌ به‌ دیاریکراوی له‌سه‌ر دۆخی کۆڵبه‌ران کار که‌ن، به‌ڵام ئه‌م کاره‌یان نه‌کردووه‌ ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:08 0:00

XS
SM
MD
LG