Accessibility links

هێڵی ئاسمانی سعودی دەڵێت هەتا ئێستا قەتەر ڕێگەی بە فڕۆکەکانی حەج نەداوە لە دۆحا بنیشێنەوە


عەرەبستانی سعودیە ڕادەگەیەنێت هەتا ئێستا مەوڵەت نەدراوە بە فڕۆکەکانی کە لە دۆحا بنیشنەوە بۆ گواستنەوەی خەڵکی بۆ مەڕاسیمی ساڵانەی حەج.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی عەرەبستانی سعودیە لە زاری ساڵح ئەلجاسر، بەرپرسی هێڵی ئاسمانی سعودیەوە لە ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کاربەدەستانی قەتەری هێشتا ڕێگەیان بە فڕۆکەکانی شانشینەکە نەداوە لە پایتەختی قەتر بنشێنەوە سەرەڕای ئەویە چەند ڕۆژێک لەمەو بەر بە فەمی داوا کراوە کە حاجییانی قەتەری لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دۆحا ببرێن بۆ حەج.

لە هەفتەی ڕابوردوو عەرەبستانی سعودیە سنوری لەگەڵ قەتەر کردەوە بە مەبەستی ڕێگەدان بە قەتەرییەکان تا مەڕاسیمی حەجیان بەجێ بگەیەنن. شای عەرەبستانی سعودیە ڕێگەشی دا بە فڕۆکەکانی شانشینەکە کە حاجییەکان لە قەتەرەوە هەڵبگرن.

XS
SM
MD
LG