Accessibility links

سعودیە هێزی خۆی لە بەندەری عەدەن لە یەمەن جێگیر دەکات.


بەرپرسانی ئاسایش لە یەمەن دەڵین هێزەکانی شانشینی سعودی گەیشتونەتە بەندەری باشور ی عەدەن ئەمەش هاوکاتی جیاوازی راوبۆچونەکان لە نێوان هاوبەندی لە دژی یەمەن بە رابەرایەتی سعودیە.

لەو بارەیەوە بەرپرسان دەڵین ئەمڕۆ هێزێکی سوپای سعودی لە کوشکی سەرۆکایەتی عەدەن جێگیرکران ، ئەم بەرپرسانە بەو مەرجە ئەم لێدوانەیان داوە ناویان ئاشکرا نەکرێت ، چونکە بۆیان نیە لێدوان بۆ رۆژنامەوانان بدەن.

ئەوەی جێی ئاماژەیە؛ ئەمە یەکەمین هیزی سعودیە لە عەدەن جێگیر بکرێن لەو دەمەوەی لە ساڵی 2015 وە هاوبەندی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە دەستیان بە شەڕ لە دژی سەرهەڵداوانی حوسی شیعەئاینزا کردوە کە بە مەبەستی گێڕانەوەی سەرۆکی یەمەنی عەبد رەبو مەنسورە بۆ پایتەخت ، ئەوەی لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی دان بە حوکمەتەکەیدا نراوە. ئەمەش دوای ئەوەی چەکدارانی حوسی کۆنترۆڵی سەنعای پایتەختی یەمەنیان کرد،

XS
SM
MD
LG