Accessibility links

عیماد عه‌لی: خه‌ڵک ئه‌گه‌ر له‌م رفراندومه‌ ده‌نگ نه‌دات ئه‌‌بێ بیر له‌ ئه‌لترناتیڤی باشی ناو خراپه‌کان بکات


دیاره‌ بۆ هه‌ر پرسێک و له‌سه‌ر هه‌ر ئاستێکدا لایه‌نگیر و به‌رهه‌ڵستی خۆێ هه‌یه‌، پرسی رفراندومیش له‌ هه‌رێمی کوردستان نه‌ک هه‌ر هاووڵاتیانی دابه‌شکردووه‌، به‌ڵکو وه‌کو باس ده‌کرێت که‌سان و لایه‌نانێک بۆ قوازتنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌له‌ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تاێبه‌تیه‌کانی خۆیان له‌ به‌ره‌ی نه‌خێر و به‌ڵێ دا خۆیان ده‌بیننه‌وه‌. ئاخۆ ئه‌مانه‌ کیین؟ که‌سانێک گومانیان له‌ هه‌ردوو به‌ره‌که‌دا هه‌یه‌ گوایه‌ به‌ هه‌مان ئاراسته‌دا کار ده‌که‌ن که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌دایه‌ که‌ سه‌ر کێشی ئه‌م رفراندومه‌ ئه‌که‌ن. وه‌کو باس ده‌کرێ ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌ نیازی ئه‌نجامدانی رفراندومدان خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ئاماده‌ ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ باسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن، وه‌کو کابرا ده‌ڵێ ئه‌مه‌ "چه‌نی به‌ چه‌نه‌ ".

عیماد عه‌لی رۆژنامه‌وان و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " سه‌ربه‌خۆیی وه‌کو بابه‌تێکی زۆر هه‌ستیارده‌بێت رێکاره‌ یاساییه‌کانی خۆێ بگرێته‌ به‌ر وه‌ ئه‌گه‌ر رێگایه‌کی یاساییش نه‌گرێته‌ به‌ر و زۆرتین خه‌ڵک به‌شداریان تێدا کرد ئه‌و خۆێ له‌ خۆیدا رێکاری یاسایی پێی ده‌به‌خشێ، جا ئه‌و نه‌خێر و به‌ڵییه‌ی له‌ کوردستاندا ئێستا هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر به‌ کورتی بڵێیم له‌ کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌نی حیزبیه‌وه‌ حیسابی بۆ ئه‌کا، ئه‌گه‌ر رفراندوم بارزانی خودی خۆێ نه‌بوایه‌ به‌ به‌ڵێ ده‌نگی پێی بدایه‌ به‌ڵام ئێستا له‌به‌ر ململانی حیزبیه‌کان له‌ دژی پارتیدا ده‌نگ نه‌دا به‌ رفراندوم وه‌کو ئه‌وه‌ی رفراندوم موڵکی که‌سێک یا حیزبێک بێ، دوه‌م پشت خانێکی سه‌رمایه‌دارانه‌وه‌، چه‌ن قازانج ئه‌که‌ن له‌ رفراندوم وه‌ چه‌ن له‌ ده‌ست ئه‌ده‌ن، به‌شێکی تر ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له‌ عێراق بمێننه‌وه‌ که‌ ئه‌وانه‌ش کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان به‌ عێراقه‌وه‌ گرێ دراوه‌، که‌سانێک پابه‌ندن به‌ فه‌رمانی ده‌ره‌کی، که‌ ئه‌وه‌ زۆر جێگای مه‌ترسیه‌، خه‌ڵکانێکی تریش هه‌ن زۆر دڵسۆزن به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میلله‌تیان ئه‌وێ، ترسیان له‌وه‌یه‌ رفراندوم سه‌رکه‌وتوو نه‌بێ یان به‌ره‌و لێوارێک براو که‌ زیان به‌ کورد بگه‌ێنی".

کاک عیماد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " له‌ به‌ره‌ی نه‌خێردا هه‌ندێ که‌سانی سه‌رمایه‌دار هه‌یه‌ که‌ به‌رژه‌وه‌ندیان ئه‌وه‌یه‌ له‌ رووێ سیاسیه‌وه‌ خۆیان ده‌رخه‌ن وه‌کو خاوه‌نی چاڤی لاند جه‌ماعه‌تی شاسوار و کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی تری نارازی له‌ حیزبه‌کانی ئوپۆزسیۆن و کۆبۆنه‌وه‌ی تاێبه‌تی له‌ نێوان کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی جۆر به‌ جۆر واێ لێهاتووه‌ ئه‌م هه‌له‌ بقاوزنه‌وه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاێبه‌تی خۆیان له‌ لایه‌ک وه‌ پاشان به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێ که‌سانی تر".

کاک عیماد ده‌شڵێت " ئه‌گه‌ر له‌م رفراندومه‌ ده‌نگ نه‌ده‌یت زیانێکی مادی و مه‌عنوی له‌ کوردستان و له‌ دووا رۆژه‌که‌ی ئه‌ده‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ خه‌ڵک ئه‌‌بێ بیر له‌ ئه‌لترناتیڤی باشی ناو خراپه‌کان بکات "

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:09:16 0:00

XS
SM
MD
LG