Accessibility links

ئومێد حه‌مه‌ عه‌لی: کارابونه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی دکتۆر یوسف نییه‌ به‌ڵکو چاره‌سه‌ری پرسی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌

  • Jani Diylan

Omed Hamaali

رفیراندومێک که‌ گومانێکی زۆر له‌سه‌ر درووست بوه‌ و مه‌رج و به‌ندێکی زۆ له‌ سه‌ر دانراوه‌ که‌ کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان یه‌کێک له‌و‌ هه‌ره‌ مه‌رجانه‌دایه‌، ئێستا ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لا و په‌له‌ کردنه‌ گوایه‌ له‌ کاراکردنه‌وه‌ی، ئایا گه‌مه‌یه‌که‌ هه‌ر له‌ پێناوی به‌ ره‌وا کردنی ئه‌و رفراندومه‌ که‌ 25 مانگی سیپتامبری بۆ دانراوه‌، یان له‌ راستیدا ده‌یانه‌وێ کارا بکرێته‌وه‌؟

Kurdistan Parliament
Kurdistan Parliament

ئومێد حه‌مه‌ عه‌لی ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " کارابونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ دوواێ نه‌مانی شه‌ری داعش دایه‌ واته‌ ئێستا پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی زیاتر وه‌ قۆڵتر له‌ ژێر فیشاردان بۆ کارا کردنه‌وه‌ و سه‌ر رێخستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌کان، له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی رفراندومه‌که‌ که‌ بارزانی سه‌روکاری کردووه‌ و له‌ دیوه‌خانی خۆیه‌وه‌ کۆمه‌ڵی حیزبی سیاسی کۆکرده‌وه‌ و بریاریان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م رفراندومه‌ دا، به‌ بڕواێ ئێمه‌ ئه‌م رفراندومه‌، رفراندومێکی یاسایی، نیشتمانی، نه‌ته‌وه‌یی نییه‌چونکه‌ حیزبه‌کان و به‌ تاێبه‌تی بارزانی به‌ مه‌زاجی شه‌خسی و بنه‌ماڵه‌یی و له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان، که‌سی خۆیان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بریار ده‌ده‌ن و مامه‌له‌ ده‌که‌ن ".

کاک ئومێد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " مه‌سه‌له‌ی کارا بونه‌وه‌ یان ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی و ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی په‌رله‌مان مه‌سه‌له‌یه‌ک نیه‌ جێ موناقه‌شه‌ بێ، ئه‌وه‌ی پێویسته‌ یان پێویست نییه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان یه‌ک مانگ، یان 10 رۆژ یان یه‌ک رۆژیشی مابێ پێویسته‌ ئاسایی ببێته‌وه‌، ئه‌وه‌ دامه‌زراوێکی شه‌رعی هه‌ڵبژێردراوی کۆمه‌ڵگاێ کوردستانه‌ وه‌ له‌وێه‌وه‌ ده‌بێ کێشه‌کانی هاووڵاتیان و به‌ تاێبه‌تی له‌ ئێستادا مه‌سه‌ڵه‌ی بژێوی خه‌ڵک وه‌ مه‌سه‌له‌ی کێشه‌ی سیستمی سیاسی وه‌ مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆکایه‌تی که‌ کێشه‌ ده‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێ وه‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیی وه‌ ئالیه‌تی رفراندوم بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ پێویسته‌ بخه‌ینه‌وه‌ ناو په‌رله‌مان موناقوشه‌ بکرێ، گفت و گۆ له‌سه‌ر بکرێ و دیسان پێداچوونه‌وه‌ به‌وه‌ بکرێ که‌ چۆن ئێمه‌ ده‌توانین هه‌نگاوه‌کانی خۆمان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌ست پێی بکه‌ین ".

کاک ئومێد ده‌شڵێت " بۆ ئێمه‌ کارابونه‌وه‌ یا ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی دکتۆر یوسف نییه‌، چاره‌سه‌ری پرسی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌، چونکه‌ هه‌ر به‌ پێی یاسا به‌رکاره‌کان له‌ هه‌رێم، په‌رله‌مان کارا نابێته‌وه‌، یان ئاسایی نابێته‌وه‌ ناتوانێ ئه‌رک و رۆڵی خۆێ جێ به‌ جێ بکا ئه‌گه‌ر یاسایی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم پرسی سیاسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر نه‌کرێ ".

XS
SM
MD
LG