Accessibility links

تورکیا دەستیکردووە بە دروستکردنی دیوار لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ ئێراندا

  • VOA News

میدیایەکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی دەستیکردووە بە دروستکردنی دیوارێـک لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ ئێراندا، ئەمەش بە هاوشێوەی ئەو دیوارەی لەسەر سنوورەکانی سوریا دروستیکردووە.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی دۆگان ڕایگەیاند سولەیمان ئەلبان پارێزگاری ئاگری ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی شوێنی دروستکردنی دیوارەکەی کردووە و لە نزیکەوە سەیری چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کردووە.

کاربەدەستانی تورکیا دەڵێن ئەو دیوارەی دروستدەکرێت پانیـیەکەی 2 مەترە و بەرزیـیەکەی 3 مەترە و لە بلۆکی کۆنکریتی گەورە پـێکدێت. دەڵێن ئامانج لەم دیوارە ڕێگەگرتنە لە گەریلاکانی پەکەکە و قاچاخچیان لەوەی بچنە ناو خاکی وڵاتەکەیانەوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە مانگی یەک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا پـلانی دروستکردنی دیواری لەسەر سنوورەکانی ئێران و عێراق ڕایگەیاند بە هاوشێوەی ئەو دیوارەی کە لە ئێستادا لەسەر سنوورەکانی سوریا دروستکراوە و درێژیـیەکەی 911 کیلۆمەترە.

XS
SM
MD
LG