Accessibility links

دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود: ڕیفراندۆم هەر کاتێک بکرێت و بە هەر شێوەیەک بکرێت پێویستی بە ڕێککەوتنە

  • Balen Salih

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود

یەکێک لەو دیاردانەی جێی سەرنجێکی زۆرە بەردەوام لە نێوەندی هەر ئاڵوگۆڕێک و ڕووداوێکدا ناتەباییەکانبەردەوام لەناو ماڵی کورددا ئامادەییان هەیە.

ناتەبایی بە مانای جیاوازی ڕوانین نا، بەڵکو لە ڕوانگەی دژایەتیکردنی یەکترەوە لە کاتێکدا زەمینەکان جا لە هەر قۆناغێکدا بێت بۆ هەموو وەک یەکە.

دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سلێمانی دەڵێت بیرکردنەوەکان لە بەرژەوەندی لایەن و لایەنکاری خراوەتە پێش بەرژەوەندنییەکانی خەڵک و نەتەوە و خاکەوە هەر بۆیەشە بەرژەوەندییەکانی لایەنە سیاسییەکان وەهایان کردووە بەردەوام دابەشبوون و ناتەبایی لە نێوان لایەنانەدا هەبێت و دەشڵێت ئێستا شتێکی نوێ لە نێوان هێزە سیاسییەکاندا دروستبووە و بریتیە لە بەرەی جیاواز هەڵبژاردن، کە لەسەر بنەمای دژایەتی یەکتر نییە بەڵکو لەسەر بنەمای دۆزینەوەی دوژمنی هێزەکانە، وەک دەڵێت بە مانای ڕووکردنە هەندێک هێزی ناوچەیی و دەرەکی.

دکتۆر ڕێبوار ئاماژەش بەوە دەکات نەبوونی گوتارێکی نەتەوەیی هۆکارێکی سەرەکییە لەو ناتەباییەی بەردەوام لەناو ماڵی کورددا هەیە و دەڵێت بەڵام نەبوونی ئامادەیی لەناو هێزە سیاسییەکاندا تا گوتارێکی هاوبەشی نەتەوەیی کێشە سەرەکییەکەیە، لەو ڕوانگەیەوەی هەر یەکێک لەو لایەنە سیاسیانە گوتاری خۆی بە باشترین گوتاری نەتەوەیی ناودێر دەکات.

لە میانەی وتوویژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر ڕێبوار باسیش لەوە دەکات ئەم دیاردەیەی ناتەباییە دیاردەیەکی مێژووییە و لە سەروەختی میرنشینە کوردییەکانەوە بوونی هەیە و دەڵێت هەوڵدان تا کۆمەڵگە ببێتە نێوەندگیر لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا شتێکی گرنگە بەڵام گرفتەکە لەوەدایە کۆمەڵگە خۆی دابەش بووە بەسەر ئاڕاستە حزبییەکاندا و حزب دەیجوڵێنێت و حزب بڕیار دەدات ئەم کۆمەڵگەیە بە چ ئاڕاستەیەکدا ببات و بە چ شێوازێکیش بیربکاتەوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG