Accessibility links

حه‌سه‌ن قازی: گرنگی نووسینه‌کانی کۆچێرا له‌ کاتێکدا بوو ئینترنیت نه‌بوو و ده‌سکه‌وتی هه‌ره‌ گه‌وره‌ بوون بۆ کورد

  • Jani Diylan

چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش کریس کۆچیرا رۆژنامه‌ نووسی فه‌ره‌نساوی و دۆستی کورد له‌م جیهانه‌ ماڵئاوایی کرد. پاش راگه‌یاندنی مردنه‌که‌ی له‌ لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه‌ له‌ نێۆ کۆمه‌ڵگاێ کوردیدا، له‌ ناو و ده‌ره‌وه‌ ده‌نگی دایه‌وه‌. ئاخۆ ئه‌م ده‌نگدانه‌وه‌یه‌ به‌ چ شێوه‌یه‌ک بوه‌، دۆستایه‌تی نێوان کورد و کۆچیرا چۆن درووست بوو، گرنگی ئه‌م جۆره‌ که‌سایه‌تیانه‌ بۆ کورد ؟

CHRIS KUTSCHERA
CHRIS KUTSCHERA

حه‌سه‌ن قازی نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت "ده‌نگ و باسه‌ که‌ دیاره‌ چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش بوه‌ به‌ڵام دیاره‌ چه‌ند رۆژ دوواتر له‌ لایه‌ن هاوژینی که‌ ئه‌ویش هه‌ر ناوی کریس کۆچیرایه‌ راگه‌یاندراوه‌، وه‌ ئه‌و ره‌نگدانه‌وانه‌ی که‌ له‌ تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بینیومانه‌ نیشانه‌ی وه‌فاداری گه‌لی کورده‌ له‌و که‌سانه‌ی گرنگی به‌ پرسه‌که‌ی داوون ".

کاک حه‌سه‌ن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " تا ئه‌و راده‌ی من له‌ بیرم بێت له‌ سه‌ره‌تاێ ساڵانی 70 کان له‌گه‌ڵ براده‌رانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ئێران په‌یوه‌ندی په‌یدا ده‌کا و سه‌ردانی به‌غدا ده‌کا که‌ ئه‌و ده‌مه‌ هه‌ندێ له‌ کادره‌کانی رێبه‌رایه‌تی حیزب له‌وێ ده‌بن، ئه‌و دۆستایه‌تیه‌ی له‌گه‌ڵ حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و له‌گه‌ڵ دکتۆر قاسملو و له‌گه‌ڵ نه‌مر حه‌مه‌ ئه‌مینی سراجی به‌رده‌وان ده‌بێ وه‌ پاشان ده‌گاته‌ ده‌ستپێکردنی نووسینی یه‌کم په‌رتوکی له‌ باره‌ی کورده‌وه‌ به‌ ناوی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد "Le Mouvement National Kurde", (The national movement of Kurdish people) وه‌ پاشان بۆ ئه‌و په‌رتوکه‌ که‌ ئه‌و کات من له‌ ئینگلستان بوم یارمه‌تیم دا بۆ په‌یدا کردنی به‌ڵگه‌ و داکیومنت له‌ په‌رتوکخانه‌ی بریتانیا وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی له‌ ده‌ستم ده‌هات بۆم کۆپی کرد و بۆم نارد و له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا په‌یوه‌ندیه‌کانی چر و پڕتر بوون به‌ تاێبه‌تی له‌گه‌ڵ باشوری کوردستان ".

Chris Kutschera Photos
Chris Kutschera Photos

کاک حه‌سه‌ن ده‌شڵێت " ووتاره‌کانی له‌ گۆڤاری لۆمۆندی دیپلۆماتیک و گۆڤار و رۆژنامه‌ ئینگلیزیه‌کان و زۆر شوێنی تر بڵاو ده‌بونه‌وه‌ وه‌ به‌شێکی زۆر له‌ کاره‌کانی بۆ فارسی وه‌گێڕاوون وه‌ خودی پرسی کورد هانی کۆچیرای دا که‌ زۆرتر تێشکی بخاته‌ سه‌ر کورد و به‌ دوواچووی کێشه‌که‌ی بکات، وه‌ گرنگی له‌وه‌دا بوو ئه‌و کاتانه‌ سه‌رده‌می ئینترنێت و تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان نه‌بوو که‌ که‌سێک وه‌کو کۆچێرا سه‌ردانی کوردستان بکات و له‌ باره‌ی کورده‌وه‌ بنووسی ئه‌وه‌ خوێ له‌ خۆێدا ده‌سکه‌وتێکی هه‌ره‌ گه‌ره‌یه‌ "

XS
SM
MD
LG