وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ریکس تیلرسون ده‌ڵێت پیاده‌کردنی سه‌ودای ناو‌کی ئێران تێشک له‌سه‌ر چالاکیه‌کانی تری ئێران له ناوچه‌که‌دا وه‌کو به‌رنامه‌ی موشه‌که به‌لیستیکه‌کانی، پشتێوانی له تیرۆریسم و ئه‌و رۆڵه‌ی له عێراق، سوریا و یه‌مه‌ن یاری ده‌کات، لا ده‌دات.
قسه‌کانی رۆژی سێشه‌ممه‌ی تیلرسون له کۆنفراسێکی رۆژنامه‌وانیدا له وه‌زاره‌تی ده‌روه له کاتێکدا دێت کاربه‌ده‌ستانی باڵا له هه‌ردوو وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و ئێڕان تاوانباری یه‌کتر ده‌که‌ن به پێشێلی له سه‌وداکه که به فه‌رمی به پلانی کرداری به‌رفراوانی هاوبه‌ش ناسراوه که به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێڕان سنووردار ده‌کات بۆ دڵنیا بوون له‌وه‌ی له کاتێکدا گه‌ماروه‌کان له‌سه‌ر ئێران هیونکراونه‌ته‌وه ئه‌و هه‌له‌ی بۆ نه‌ره‌خسێ چه‌کانی ناو‌کی درووست باکت.
تیلرسون ووتی ئه‌وه رێکه‌وتنامه‌یه‌که که ده‌بێ له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌مه‌ریکاییه‌کاندا بێت، وه ئه‌گه‌ر بێت و له پێناوی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌دا نه‌بێت، بۆ بیهیلنه‌وه؟
تیلرسون ووتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تردا کار ده‌کات که بریتانیا، فه‌ره‌نسا، چین، روسیا، ئه‌ڵمانیا ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تیرمه‌کانی پیاده بکرێت ئاخۆ ئێران پابه‌نده به به‌ڵێنه‌کانی و هه‌ستی رێکه‌وتنامه‌که.