Accessibility links

مێزگرد: بەرەکانی ئا و نا لە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستاندا


لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا دابەشبوونێکی بەرچاو دەبینرێت سەبارەت بە پرسی ڕیفراندۆم.

بەرەی (ئا) و بەرەی (نا)لەم ڕیفراندۆمەدا، لەگەڵ ئەوەشدا کە هەردوکیان لە یەک ژینگەی سیاسیدا دەژین، بەڵام جیاوازییەکانیان ئێجگار قوڵن.

بەرەی (ئا) لەوبڕوایەدایە لە پاش ڕیفراندۆم هەموو ئەو کێشانەی لە هەرێم هەن چارەسەر دەبن و کاریان لەسەر دەکرێت، لە کاتێکدا بەرەی (نا) لەوبڕوایەدایە پێویستە چاکسازییەکان بکرێن و ئەوجا هەنگاو بۆ پرسێکی چارەنوسسازی وەک ڕیفراندۆم بنرێت، وەک دەڵێن تا هاوڕاییەکی نیشتمانی لەسەر هەبێت.

Aziz Rauf
Aziz Rauf

میوانەکانی مێزگرد:

عەزیز موحەمەد، نوسەر و لێکۆڵەر.
بەکر حەمە سدیق، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق- یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.

بەکر حەمە سدیق
بەکر حەمە سدیق

هەردوو بەرەی ڕیفراندۆم تەنها لە یەک دۆسێدا ڕوانینی هاوبەشیان هەیە، ئەویش ئەوەیە کە ڕیفراندم بەبێ مەترسی نییە، بەڵام جارێکی تریش لێرەدا لەسەر ئاستی مەترسییەکان و شێوازی مەترسییەکانیش جیاوازی دەکەوێتەوە نێوانیان.

لەسەر ئاستی نێونەتەوەییش هیچ وڵاتێک پشتیوانی بۆ ئەم پرسە دەرنەبڕیوە، بەڵکو زیاتر جەخت لە پاراستنی یەکپارچەیی عێراق دەکەنەوە.

پرسیار لەوەدایە ئایا کورد لە عێراقدا خۆی ئامادەیە بۆ ئەم پرسە چارەنوسسازە؟

وەڵامی ئەم پرسیارە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:20:55 0:00

XS
SM
MD
LG