هەزاران کەس ڕۆژی یەکشەممە لە گەورەترین شاری تورکیا خۆپیشانێکیان ساز دا دژ بەو ڕێوشوێنە ئاسایشیانەی کە ئیسرائیل گرتونیەتیەبەر لە مزگەوتی ئەلئەقسای ئورشەلیم، ئەمەش بە ماوەیەکی کەم پاش لابردنی ڕێوشوێنەکانی تر کە بوون بەهۆی خۆپیشاندانی توندوتیژی دوو هەفتەیی فەلەستینیەکان.
ڕێپێوانەکەی ئەستەنبوڵ لە ژێر ناونیشانی " کۆبونەوەی گەورەی ئورشەلیم" لەلایەن پارتی سەعادەت ڕێکخرابوو و نزیکەی 5 هەزار کەس بەشداریان تێدا کردبوو.
خۆپیشاندەران بە پا و بەلەم لە سەرانسەری تورکیاوە دەگوێزرانەوە بۆ شوێنی خۆپیشاندانەکە لە مەیدانی ڕێپێوانی یەنیکاپی لە باشوری کەناری ئەستەنبوڵ.
خۆپیشاندەران دروشمی " مزگەوتی ئەلئەقسا جێگای شانازیمانە" یان بەرز کردبۆوە.
خۆپیشاندەران ئاڵای تورکیا و فەلەستینیەکانیان بەرز کردبۆوە.
تورکیا دژی ئەو ڕێوشوێنە ئاسایشیانەیە کە دانراون بۆ چوونە ناو مزگەوتی ئەلئەقساوە.