Accessibility links

گردبوونه‌وه‌يه‌ک بۆ پشتگيرى له‌ ده‌نگى به‌ڵێ بۆ ڕيفرادۆم لە هەوڵێر بەڕێوەدەچێت


له‌ سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر له‌ ژێر دروشمى پێشمه‌رگه‌ و كه‌س و كارى شه‌هيدان بڕيارده‌رن كه‌مپينێكى فراوان بۆ پشتگيرى له‌ ڕيفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

هەولێر
هەولێر

له‌م كه‌مپينه‌دا ژماره‌يه‌كى زۆر له‌ پێشمه‌رگه‌ و خانه‌واده‌كانيان و كه‌س و كارى شه‌هيدان و چين و توێژى جياجيا به‌شداريان کرد. بۆ زانيارى زياتر له‌ باره‌ى كه‌مپينه‌كه‌وه‌ ئاواره‌ پاڵانى ڕێكخه‌رى گرووپى ئاگرين كه‌ ئه‌م چالاكيه‌يان ڕێكخستووه‌ به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكای ڕاگەیاند "كه‌س و كارى شه‌هيدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدانمان لێره‌ كۆكردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ياده‌ پيرۆزه‌ بكه‌ين‌ و پشتيوانى خومان ده‌رببڕين بە به‌ڵێ بۆ ڕيفراندۆم به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان."

له‌ لايه‌كى تره‌وه‌ ليندا خدر كه‌س و كارى شه‌هيده‌ له‌و كه‌مپينه‌دا به‌شدارى كردووه‌ به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى گوت " ئێمه‌ وه‌كو بنه‌ماڵه‌ى شه‌هيدێک لێره‌ ئاماده‌ين له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ خوێنى شه‌هيده‌كانمان بزر نه‌بێت داوا له‌ هه‌موو ميله‌تى كوردستان ده‌كه‌ين داوا له‌ هه‌موو تاكێكى كورد ده‌كه‌ين له‌ هه‌ر جێگايه‌كى ئه‌و دونيايه‌ هه‌ن چاو له‌ بنه‌ماڵه‌كانى شه‌هيدان بكه‌ن چاو له‌ منداڵه‌ شه‌هيده‌كان بكه‌ن كه‌ منداڵه‌ شه‌هيد هه‌يه‌ باوكى خوى نه‌ديتوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو به‌ ده‌نگى به‌ڵێ وه‌رنه‌ سه‌ر شوێنه‌كانى ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌نگى كورد بزر نه‌بێت."

جێگاى ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ بڕياره‌ 25 ى ئه‌يلوولى ئه‌مساڵ ڕيفراندۆم له‌ هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بدرێت كاربه‌ده‌ستان و هاووڵاتيانى به‌سه‌ر دووبه‌ره‌دا دابه‌شكردووه‌ به‌شێكيان پێيان وايه‌ كاته‌كه‌ گونجاو نيه‌ بۆيه‌ ئه‌گه‌ر ريفراندۆم كرا ده‌بێت ده‌نگ به‌ نه‌خێر بدرێت له‌ ئێستادا و به‌شێكى تريش پێيان وايه‌ باشترين كاته‌ بۆ ڕيفراندۆم و پێويسته‌ ده‌نگ به‌ به‌ڵێ بدرێت.

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری لە هەولێرەوە

XS
SM
MD
LG