Accessibility links

موحەمەد تۆفیق ڕەحیم: پەرلەمانیش کارابکرێتەوە نوێنەر نانێرین بۆ لیژنەی ڕیفراندۆم چونکە ئەوە ئیشی پەرلەمانە

  • Balen Salih

موحەمەد تۆفیق ڕەحیم

لیژنەی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبووەوە.

لە پاش کۆبوونەوەکە لیژنەی ریفراندۆم دەڵێت بڕیار دراوە تا دوو هەفتەی تر پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق کارا بکرێتەوە.

موحەمەد تۆفیق ڕەحیم، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت بزووتنەوەی گۆڕان داوای ئاسایی کردنەوەی پەرلەمان دەکات نەک کارا کردنەوەی پەرلەمان، وەک دەڵێت ئاسایی کردنەوە بەو مانایەی بگەڕێتەوە بۆ ڕەوشی پێش 15 ی مانگی هەشت واتە لەو کاتەدا چۆن کار لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم دەکرا، پێویستە وەهای لێبێتەوە و دەشڵێت "هیچ مەرجێک قەبوڵ نییە لەلای ئێمە."

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، ئەم ئەندامەی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەش بەوە دەکات ئەگەر هاتوو پەرلەمان کارا یان ئاسایی کرایەوە، بزووتنەوەکەی دەستبەرداری هیچ یەکێک لەو داوایانەی نابێت کە پێشتر هەیبوون و دەڵێت ئەو داوایانە داوای ڕەوان و پێویستە پەرلەمان ئیشەکانی خۆی بکات بەبێ ئەوەی لە دەرەوەی پەرلەمان دەستوەربدرێتە کاروباری پەرلەمان.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG