Accessibility links

دکتۆر جه‌بار قادر: مرۆڤی ووشیار قه‌ت ئاماده‌ نییه‌ ئازادی خۆێ به‌ هیچ شتێک بگۆرێته‌وه‌

  • Jani Diylan

دکتۆر جه‌بار قادر له‌ نووسینیکیدا له‌ چه‌ند رۆژی رابوردوو له‌ سه‌ر لاپه‌ره‌ی فه‌یس بوکه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به‌ کورد و سیندرۆمی ستۆکهۆڵم به‌م جۆره‌ روونی ده‌کاته‌وه‌ " سیندرۆمی ستۆکهۆڵم دەستەواژەیەکی سایکۆلۆژییە، بریتییە لە بارێکی دەروونی کە هەندێ لەو کەسانەی دەرفێندرێن و بەبارمتە دەگیرێن تووشی دەبن، کاتێک هەستی هاوسۆزی و تەنانەت خۆشەویستی بەرامبەر بە ڕفێنەرەکەیان لە لایان پەیدا دەبێت...... " که‌ دێنه‌ سه‌ر باسی کورد له‌ عێراق، چ له‌ رابوردوودا وه‌ یاخود ئه‌مرۆ ئاخۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی که‌ هه‌یه به‌و سێندرۆمه‌وه‌ گرێ دراوه‌ یان به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان؟ ئایا ئه‌گه‌ر که‌سێک وه‌ یاخود گه‌لێک ووشیار بێت قه‌ت ده‌بێته‌ کوێله‌ی که‌سێکی تر؟

دکتۆر جه‌بار قادر نووسه‌ر، لێکۆڵه‌ر و شاره‌زاێ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " وه‌کو له‌ ووتاره‌که‌شم ئاماژه‌م پێکردووه‌‌ ئه‌و سێندرۆمه‌ زیاتر له‌ بواری تاکه‌ که‌سه‌کان و بواری ساێکۆلۆژیدا به‌ کار ده‌هێنرێ به‌ڵام من به‌ قه‌رز وه‌رمگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دیارده‌یه‌ک له‌ کۆمه‌ڵگاێ کورده‌واریدا وه‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا، دیارده‌ی ئه‌وه‌ی که‌ ملکه‌چی بێگانه‌ بیت، دیارده‌ی ئه‌وه‌ی که‌ پێت ئاسایی بێ که‌سێکی بێگانه‌ بێت فه‌رمانره‌واییت بکات، له‌ کۆمه‌ڵگاێ کوردیشدا ئه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌و دیارده‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌و توێژانه‌ی که‌ ده‌چه‌وسێنراوه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌یانچه‌وسێننه‌وه‌ به‌ ئه‌مرۆشه‌وه‌، واته‌ ده‌سه‌ڵاتدارێکی ئه‌مرۆ که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌ ژێر ده‌ستیاندایه‌ چۆن هه‌ڵس و که‌وت ده‌کا وه‌ ئه‌وانه‌ی ژێر ده‌ستیان چۆن هه‌ستێکی کوێلایه‌تیان لا درووست ده‌بێ به‌رامبه‌رئه‌وانه‌ی ده‌یانچه‌وسێنێته‌وه‌ وه‌ هه‌تا وه‌کو ئێواره‌ وه‌کو ده‌ڵی ده‌یانڕه‌تێنی له‌ کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا".

دکتۆر جه‌بار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌ حوکمی داگیرکاری دوور و درێژ له‌ مێژوودا، داگیرکاری بیانی له‌ مێژوودا هه‌ی وڵاتی کوردان، ئه‌م هه‌سته‌ی درووستکردووه‌ لاێ توێژێکی زۆر فراوانی کورد که‌ ملکه‌چی بێگانه‌ و ده‌سه‌ڵاتی بێگانه‌ بێت، هه‌ندێ له‌وانه‌ی ئه‌مرۆ له‌ به‌غدا من ده‌یانبینم به‌ راستی به‌ شان و باڵی داگیره‌کانیاندا هه‌ڵ ئه‌ده‌ن له‌ رێگاێ ئه‌م ترمیینۆلژیه‌وه‌، له‌ رێگاێ ئه‌م چمکه‌وه‌ مرۆڤ بتوانی لێکیبداته‌وه‌، شرۆڤه‌ی بکا، بزانی هۆکاره‌کانی ئه‌م ملکه‌چیه‌ و ئه‌م بێگانه‌ په‌ره‌ستیه‌ و خۆ خۆره‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا له‌ کوێه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یان گرتووه‌ ".

دکتۆر جه‌بار ده‌شڵێت " مرۆڤی ووشیار قه‌ت ئاماده‌ نییه‌ ئازادی خۆێ به‌ هیچ شتێک بگۆرێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت به‌ نان و ئاو ناێگۆرێته‌وه‌، مرۆڤی ووشیار که‌ له‌ مه‌سه‌له‌کان به‌ باشی تێگه‌یشتبێ قه‌ت ئاماده‌ نییه‌ واز له‌ ئازادی خۆێ بێنێ "

XS
SM
MD
LG