Accessibility links

دکتۆر موسەنا ئەمین: هەندێک لە ڕێکخراوەکانی حەشدی شەعبی ئەگەر دەرفەتیان پێبدرێت لەوانەیە وەک داعش بن


 دکتۆر موسه‌نا ئه‌مین
دکتۆر موسه‌نا ئه‌مین

نیگەرانی سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەو ناوچانەی لە پارێزگای موسڵ ئازادیان کردووە مایەی نیگەرانی دانیشتوانی ئەو ناوچانە و هەروەهاش بەشێکی ڕێبەرانی سوننەیە لە وڵاتەکەدا.

ئەم نیگەرانییانە هەر تەنها سنوردار نییە بە عەرەبی سوننە، بەڵکو لەو ناوچانەشدا زۆرن کە بە ناوچە جێناکۆکەکان ناودێر دەکرێن لە عێراقدا.

ڕایەک هەیە دەڵێت دەشێت ئەو هێزانەی حەشدی شەعبی لە موسڵ و ناوچەکانی بکشێندرێنەوە بەڵام لەو ناوچە جێناکۆکانە جێگیر دەکرێن و نابرێنەوە بەغدا و ناوچەکانی تری ناوەڕاست و باشوری عێراق وەک دەگوترێت بەهۆی ناکۆکییەکانی ناوماڵی شیعەوە.

دکتۆر موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت لەناو ئەم هێزەی حەشدی شەعبیدا دەیان سەرکردە و ئاڵا و ڕێکخراوی جیاواز هەن و وێڕای ئەوەی کە تانوپۆیەکی تایفەگەراییان هەڵگرتووە و هەر ئەمەشە وەها دەکات کە نابێت لەو ناوچانەی ئازادیان کردوون بمێننەوە، دەشڵێت مانەوەی ئەو هێزانە لەناو شارەکاندا یانی ئاماژەیەکی بێ چەندوچوون کە خواستێک بۆ سەقامگیری نییە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر موسەنا ئەمین دەڵێتسەبارەت بە ناوچە جێناکۆکەکان لە نێوان کورد و حکومەتی نێوەندی عێراقدا، بردنی هێزی حەشدی شەعبی یانی زیاترکردنی ئەگەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان حەشد و هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا و دەشڵێت ئەمەش جموجۆڵێکی ترسناک دەبێت و لەو بڕوایەشدا نییە هیچ کەسێکی گونجاو بخوازێت شتێکی لەو جۆرە ڕووبدات.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:40 0:00

XS
SM
MD
LG