Accessibility links

هونەری موزیک و گۆرانی یەکێکە لەو هونەرانەی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ڕۆحەوە هەیە و سەرچاوەیەکی ئاسودەکردنی گیانە لای مرۆڤەکان.

ئەم ژانرە فەرهەنگییە لەو جۆرە نییە بە کاری تاکە کەس ناودێر بکرێت، بەڵکو ئەرکێکی بە کۆمەڵە بەو مانایەی ژمارەیەک خەڵک تیایدا بەشدارن لە پێناو بەرهەمهێنانی هونەرێکی داهێنەرانە.

هونەری گۆرانی دەشێت وەک هەوڵێکی ناوازە لێی بڕوانرێت بۆ بەزاندنی سنورەکانی بێدەنگی و بەرەنگاربوونەوی کۆت و بەندەکان لە زۆر ڕوانگەوە کە بوونەتە بەربەست لەبەردەم ژیانی مرۆڤدا.

یەکێک لە تایبەتمەندێتییەکانی هونەرمەندی ڕاستەقینەی گۆرانی ڕاوەستانەوەیە بەرامبەر ماندووبوونەکان و جۆرەکانی دڵشکاندن و بێزاریەکان و تەگەرەکان و ڕەواندنەوەی ئەو هەستانەی دەخوازن دڵنیاییەکان بشێوێنن، هەر بۆیەشە زۆر جار کاتێک گوێمان لە گۆرانییەکی ناوازەی لێوان لێو لە ڕەسەنایەتی و پڕ پڕ لە داهێنان دەبێت ئەو دەستەواژەیەمان بە بیر دێتەوە کە ئاوازێکی ڕەسەن و هاوچەرخانە و چریکەی بەسۆزی دەنگێک، پێکەوە دەتوانن پێناسە و وێنای ئەو مانا جوانانەمان بۆ بکەنەوە کە ڕۆژگارەکان ماناکانی لێسەندبوونەوە.

دانا ئەحمەد، دەمێ ساڵە لەڕێی دەنگ و ئاوازەوە دەخوازێت ژیانمان پێببەخشێت و پڕمان بکاتەوە لە هیوا. کاتێک ئەم هونەرمەندەمان گۆرانی دەچڕێت دەمانباتەوە ناو جوگرافیاکانی خۆشەویستی و بڕوا و بەخشندەیی و ڕاستگۆیی ئەو گیانی لێبوردنەی کە سەروسەودا لەگەڵ ڕۆحدا دەکات و لەگەڵ ژیاندا ئاشتمان دەکاتەوە و بە تەنهاییەکانی غەریبی ئاشنامان دەکات.

دانا کاتێک گۆرانی دەچڕیت دەمانباتە ناو سروتێکەوە کە هەستی شادی و بەختیاری تیایدا چرۆ دەکات و عاشقانەش بۆمان دەدوێت.

بە دووری نازانم ئێستاشی لەگەڵدا بێت یەکێک لە گلەییەکانی هونەرمەندانی گۆرانیبێژ، نەبوون یان کەمی لێکۆڵینەوە و توێژینەوە زانستیانەکان بن لەسەر هونەری موزیک و گۆرانی و هەروەها لەسەر خودی هونەرمەندانیش. بۆ نمونە ئەو جۆرە خوێندنەوانە هێندە کەمە، دەکرێت بگوترێت وەک نەبوو وایە کە باس لە تایبەتمەندێتییە هونەرییەکانی هونەرمەندێک بکەن لە سۆنگەکانی دەق و ئاواز و چڕینەوە، یانیش توێژینەوەیەک بە وردی ڕۆبچێتە ناو تواناییەکانی هونەرمەندەوە.

بۆچی پێویستە گوێ لە گۆرانی و موزیک بگرین؟

کامەیان بۆ هونەرمەند گرنگترە، کۆنسێرت یان بڵاوکردنەوەی سی دی؟

ئایا (دانا ئەحمەد) لە سیدییە نوێیەکەیدا چیمان پیدەبەخشێت؟

ئایا هەر بەڕاستی هونەری گۆرانی لە قەیراندایە؟

ئایا زۆری ژمارەی گۆرانییەکانی بڵاو دەکرێنەوە نیشانەیەکە بۆ بەرەوپێشچوونی گۆرانی کوردی؟

هونەرمەند دانا ئەحمەد، لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

XS
SM
MD
LG