Accessibility links

قادر وریا: کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو ئەڵتەرناتیڤەی نییە تا خەڵکی ناوچەکە پشتیوانی لێبکەن


قادر وریا
قادر وریا

شەڕەکان لەگەڵ تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامیدا بەرەو کۆتایی دەڕۆن. هێزە ئاسایشیەکانی عێراق توانیویانە شاری موسڵ کۆنترۆڵ بکەنەوە و هێزەکانی سوریای دیموکراتیش گەمارۆی شاری ڕەقە پایتەختی دیفاکتۆی دەوڵەتی خەلافەتیان داوە و پێشڕەوییەکی بەرچاویش هەیە لە پرۆسەی ڕزگارکردنی شارەکەدا.

قادر وریا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەڵێت سەرکەوتنەکان بەسەر داعشدا لە هەردوو وڵاتی عێراق و سوریادا بە مانای کۆتاییهاتنی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی نییە بەڵکو دەکرێت وەها سەیری بکرێت کە داعش ناوچەکانی لەدەستداوە و دەشڵێت هەربۆیەشە پێی وەهایە هەروا بە ئاسانی بەڵایەکی وەک داعش دەستبەرداری ناوچەکە نابێت.

قادر وریا ئاماژەش بەوە دەکات کۆتاییهاتنی داعش وەک هێزێکی سوننەگەرا لەو ناوچەیەدا دەشێت لە ڕەهەندی نەمانی بەرهەڵستیەوە بەرامبەر پاوانخوازییە شیعەگەراییەکانی ئێران لە بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەوێتەوە، بەڵام بە گشتی وەک بەڕێز وریا دەڵێت نەمانی داعش لە سودی هەموو خەڵکی ناوچەکەیە لەو ڕوانگەیەوەی داعش توانیبووی ئەم ناوچەیەی جیهان بەرەو دواوە بگەڕێنێتەوە و لە ناوچەکەشدا شەڕێکی گەورە هەڵبگیرسێنێت.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، قادر وریا باسیش لەوە دەکات کە جیهانی ڕۆژئاوا و زۆرێکیش لە وڵاتانی ناوچەکە کێشەیان لەگەڵ تاراندا هەیە و نەمانی داعش نابێتە مایەی دەستکرانەوەی زیاتری ئێران لە ناوچەکەدا و دەشڵێت ئەو کێشانەی وڵاتان لەگەڵ ئێراندا دەگەڕێتەوە بۆ سەروەختەکانی پێش داعش و دەشڵێت لەگەڵ ئەوەشدا کە جیاوازی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا هەیە بەرامبەر ڕۆژئاوا، بەڵام لە بەرامبەر ئێراندا هاو هەڵوێست دەبن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:46 0:00

XS
SM
MD
LG