رێکخراوه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه له له‌نده‌ن ده‌ڵێت هه‌ر له ده‌ستپێکردنی شه‌ری سوریاوه شه‌ش ساڵ له‌مه‌وپێش تا ئێستا فه‌ره‌تر له 330،000 هه‌زار که‌س کوژراوون که نزیکه‌ی سێ چاره‌که‌یان له هاووڵاتیانی سڤیل بوونه.
رێکخراوه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت ئه‌وان هه‌ر له ده‌ستپێکی شه‌ری سوریاوه له مانگی 3ی ساڵی 2011 تا مانگی حه‌وتی 2017 مردنی 331،765 که‌سیان تۆمار کردوون.
رامی عه‌بدولرحمان به ئاژانسی فرانس پرێسی گوت له کوێ ئه‌و مردنانه 99،617 که‌سیان له هاووڵاتیانی سڤیله و له ناو ئه‌وانه‌دا 18.243 یان مناڵن و 11،427 ژنن.
له دواترین راپۆرتی رێکخراوه‌که‌دا ده‌ڵێت 116،774 له هێزه‌کانی رژیم وه یاخود لایه‌نگیرانی رژیم کوژراون وه له نێو ئه‌وانه‌دا 61،808 سه‌رباز و 1،408 یش له ئه‌ندامانی جیزبوللای شیعه‌ی لوبنانن، وه له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵداوه‌کانی به پاڵپشتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان 57،000 که‌س کوژراوون و له به‌رامبه‌ردا 58،000 یش له جیهادیسته‌کان کوژراون به تاێبه‌ت له ئه‌ندامانی داعش و القاعده.