Accessibility links

ووریا قه‌ره‌داغی: کاک مه‌سعود ده‌بوایه‌ وه‌ڵامێکی دیپلۆماسیانه‌ی هه‌بوایه‌

  • Jani Diylan

Wuria Karadaghy

چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش بارزانی به‌ سه‌رۆکایه‌تی شاندێک گه‌یشته‌ برۆسڵ بۆ تاوتێۆکردنی پرسی رفراندوم له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپایی و له‌ ناو په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا، که‌ پاشان مشت و مرێکی زۆری لێکه‌وته‌وه‌.

ئاخۆ بارزانی له‌و سه‌ردانه‌‌یدا تا چه‌ند سه‌رکه‌وتوو بوو ؟ ئایا هیچ ده‌سکه‌وتێکی بۆ کورد به‌سه‌دستهێنا یان وه‌کو هه‌ندێ له‌ میدیاکان باس ده‌که‌ن به‌ ده‌ستی په‌تی گه‌رایه‌وه‌؟

.
.

وریا قه‌ره‌داغی به‌رێوه‌به‌ری پێشووێ بیرۆێ هه‌رێمی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ئاسیای ناوه‌راست و راوێژکارێ ئێستای UN له‌ ‌هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " بارزانی له‌ لایه‌که‌وه‌ ده‌سکه‌وتی هه‌بوو چونکه‌ توانی ئه‌و پرسه‌ له‌ سه‌ر ئاستێکی نێۆنه‌ته‌وه‌ییدا بخاته‌ روو و باسی له‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا توانی به‌ شێوه‌یه‌کی باشترئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام بدابایه‌ و به‌ ده‌سکه‌وتێکه‌وه‌ بگه‌رابایه‌وه‌، وه‌ شانده‌که‌ش ئه‌و شانده‌ نه‌بوو که‌ بتوانێ ده‌ور ببینێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێگاێ پێی نه‌درا، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که‌سانێکی به‌ توانا له‌ نێۆ شانه‌ده‌که‌دا بوون ".

کاک ووریا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " دانیشتنه‌که‌ له‌ ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا نه‌بوو به‌ڵکو شوێنێک بوو زۆرتر له‌ شوێنی کۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی و کۆبۆنه‌وه‌ بچووکه‌کان ده‌چوو، وه‌ پێی ئه‌وه‌ی من بینیم و ئه‌و زانیارانه‌ی لاێ منه‌ نزیکه‌ی 7 – 8 له‌ نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاتانه‌دا له‌و کۆبۆنه‌وه‌ به‌شدار بوون و ئه‌وانه‌ش له‌سه‌ر ئاستیکی نزمدا بوون، وتاره‌که‌ی بارزانی هه‌ندێ شتی باشی تێدا بوو و هه‌ندێ شتی باشی هێنایه‌ پێشه‌وه‌ که‌ له‌م کاته‌دا زۆر گرنگن، به‌ڵام هه‌ندێ کێشه‌ی تر هه‌بوون که‌ کاک مه‌سعود ده‌بوایه ده‌ورێ بدابایه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌گه‌ڵیا هاتبوون ".

کاک ووریا ده‌شڵێت " وه‌ڵامه‌که‌ی کاک مه‌سعود به‌رامبه‌ر به‌ گۆڕان له‌ شوێنی خۆێدا نه‌بوو، ده‌یتوانی به‌ ئاسانی بڵێ وه‌کو ئێوه ئێمه‌ش ئوپۆزسیۆنمان هه‌یه‌ وه‌ ئوپۆزسیۆن مافی خۆیه‌تی دژ به‌ هه‌ندێ له‌ بریاره‌کانی ئێمه‌دا رابوه‌ستێت وه‌ ئه‌وه‌ شتێکی زۆر باشه‌ له‌ وڵاتی ئێمه‌شدا ئۆپۆزسیۆن هه‌یه‌، ده‌بوایه‌ وه‌ڵامێکی دیپلۆماسی‌ هه‌بوایه‌ به‌ڵام ئه‌و به‌ تۆڕه‌یی وه‌ڵامی دایه‌ وه‌ که‌ مرۆڤیش تۆڕه‌ بێت و قسه‌ بکات هه‌ڵه‌ زۆر ده‌کات ".

XS
SM
MD
LG