Accessibility links

نازم عومه‌ر: سه‌ردانه‌که‌ی مام جه‌لال سه‌ردانێکی تاێبه‌ته‌ و بارودۆخی رێگا نادات لێکدانه‌ و بیرورا له‌سه‌ر بارودۆخه‌که‌ بدات

  • Jani Diylan

سه‌ردانی جه‌لال تاله‌بانی ( مام جه‌لال) سه‌رۆک کۆماری پێشینی عێراق و سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بڵێ راسته‌ وه‌ یاخود چاو و راوه‌، مام جه‌لال گه‌یشته‌ تاران. گومانی تێدا نییه‌‌ ئه‌و پرسیاره‌ لای هه‌موو که‌سێک درووست نه‌بوبێت که‌ ئایا مام جه‌لال به‌ هۆێ باری ته‌ندرووستیه‌وه‌ له‌و بارودۆخه‌دایه‌ سه‌ردانی شوێنێک بکات؟

شایانی ئاماژه‌ پێکردنه‌ وه‌کو ده‌ووترێ مام جه‌لال له‌ ناو جه‌رگه‌ی ته‌م و مژ و نم و که‌شی پیسی تاراندا نییه‌ به‌ڵکو له‌ شوێنێکی تاراندایه‌ که‌ خاوه‌ن ئاو و باو که‌شێکی باش و ته‌ندرووسته‌.

نازم عومه‌ر نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ تاران له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " من پێیم وایه‌ له‌ رووێ ته‌درووستی، ساغی و باشی وه‌کو مام جه‌لال و ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی که‌ گرتوویه‌تی، به‌ڵی ده‌کرێ، ده‌کرێ به‌ سه‌رپه‌رشتی تیمه‌ پزشکیه‌کانی تاێبه‌تی خۆێ و به‌ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان ( فعلا) ده‌کرێ مام جه‌لال ئه‌و جۆره‌ سه‌فه‌رانه‌ ئه‌نجام بدات وه‌ بگره‌ چاوپێکه‌وتن و دانیشتنه‌کانیشی بۆ دیداری دۆستانه‌ له‌ لایه‌ن که‌سانێک پێیان خۆشه‌ سه‌ردانی مام جه‌لال بکه‌ن، دیسان ئه‌ویش له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی ئه‌وانه‌ ".

کاک نازم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " سه‌ردانه‌که‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ کاروباری سیاسی و رفراندومه‌وه‌ نییه‌ وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ پێش رفراندوم له‌ گۆرێدا بوه‌ نه‌ک له‌ دووای رفراندوم، پاشان بارودۆخی مام جه‌لال هیچ که‌سێک بیر ناکاته‌وه‌ داوای لێ بکات دابنێشێ لێکدانه‌وه‌ و شیکردنه‌وه‌ و را بدات له‌ سه‌ر بارودۆخه‌که‌، چونکه‌ توانای به‌ده‌نی و توانای قسه‌کردنی له‌وه‌دا نییه‌ وه‌ ئه‌وه‌ش دووپات ده‌که‌مه‌وه‌ به‌رنامه‌که‌ی، به‌رنامه‌یه‌کی تاێبه‌تی بوه‌ وه‌ بۆ سه‌لماندنی ته‌ندرووستی باشی مام جه‌لال له‌ رووێ به‌ده‌نیه‌وه ".

کاک نازم ده‌شڵێت "به‌داخه‌وه‌ که‌سانێک ئه‌یانه‌وێ بیقۆزنه‌وه‌ بۆ مه‌رامی تاێبه‌تی، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ مام جه‌لال باری ته‌ندرووستی له‌و رووه‌وه‌ خراپ نییه‌، به‌ڵام مام جه‌لال ناتوانێ ئه‌و رۆڵه‌ ببینێ وه‌کو جاران به‌لکو سیاسه‌تی ئه‌مرۆێ هه‌رێمی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان له‌ ده‌ست مه‌کته‌بی سیاسی و ئه‌و براده‌رانه‌یه‌ که‌ جێگری یه‌کمی سکرتێری گشتی، کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی و مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی ".

XS
SM
MD
LG