Accessibility links

بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لە یەمەن بەردەوامە


FILE - People are treated for suspected cholera infections at a hospital in Sanaa, Yemen, Jul. 1, 2017.
FILE - People are treated for suspected cholera infections at a hospital in Sanaa, Yemen, Jul. 1, 2017.

بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا هێشتا لە وڵاتی یەمەن کۆنترۆڵ نەکراوە، بەپێی ئەو ڕاگەیاندنەی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی خاچی سور بڵاوی کردۆتەوە.

خاچی سور دەڵێت لە ئێستادا زیاتر لە 300 هەزار کەس دووچاری ئەم نەخۆشیە بوون کە لەڕێی ئاوەوە بڵاودەبێتەوە.

یەمەن لە قەیرانی کەمخۆراکیشدایە لە کاتێکدا دوو ساڵە شەڕ بەردەوامە لە نێوان هاوپەیمانێتی بە سەرکردایەتی عەرەبستانی سعودیە و سەرهەڵداوانی شیعەدا کە کۆنترۆڵی شاری سەنعای پایتەختی ولاتەکەیان کردووە.

بەرنامەی جیهانی خۆراک لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە دوو لەسەر سێی دانیشتوانی یەمەن نازانن هەمە خۆراکی داهاتوویان لە کوێوە بۆ دێت.

خاچی سور دەڵێت تا ئێستا زیاتر لە هەزار و شەش سەد کەس بە نەخۆشی کۆلێرا لە یەمەن گیانیان لە دەستداوە.

لەگەڵ ئەوەشدا کە جارەسەری ئەم نەخۆشیە ئاسانە بەڵام لە یەمەن بەخێرایی بڵاودەبێتەوە چونکە نزیکەی نیوەی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکانیش کەڵکیان نەماوە لەو وڵاتە بەشەڕ وێرانبووەدا.

XS
SM
MD
LG