Accessibility links

ئەمین بەکر: ڕزگارکردنی موسڵ بە مانای کۆتاییهاتنی کێشە ئاسایشییەکانی عێراق نییە


ئەمین بەکر
ئەمین بەکر

سەرەک وەزیری عێراق گەیشتە شاری موسڵ بۆ ڕاگەیاندنی ئازادکردنی شارەکە لە دەستی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی.

حەیدەر ئەلعەبادی بەر لەو ڕاگەیاندنەی بە پێ بەناو ژمارەیەک لە گەڕەکەکانی موسڵدا دەگەڕا و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی شەڕی ئازادکردنی موسڵیش یاوەری بوون.

ئەمین بەکر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت ئەم سەرکەوتنانە لە موسڵ و دانانی کۆنترۆڵکردنەوەی دوا خاڵ لە شارەکەدا دەبنە سەرکەوتنێکی سیمبۆڵی نەک سەرکەوتنێک کە کۆتایی تەواو بێت بەسەر تێرۆریستاندا و دەشڵێت هێشتاش داعش ناوچەی بەدەستەوە ماوە لە ناو موسڵ (شارۆچکەی تەلەعفەر) و لە شوێنەکانی تریش وەک شارۆچکەی حەویجە و هەروەهاش لە پارێزگای ئەنبار و بەشێکیش لە تکریت.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز ئەمین ئاماژەش بەوە دەکات ژمارەیەک دۆسێ هەن لەم ڕەوشەی داعش هێناویەتە ئاراوە هەڵوەستەی لەسەر نەکراوە بۆ مەبەستی چارەسەرکردن، لەوانە هۆکارەکانی دەرکەوتنی داعش و دووهەمیشیان بەرەنجامی داگیرکارییەکانی ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستیە بووە وەک دەڵێت ئەمانە هێشتا بە چارەسەرنەکراوی ماونەتەوە.

پێشتر نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوە کردووە ئاوەدانکردنەوەی شاری موسڵ پێویستی بە نزیکەی یەک ملیار دۆلار هەیە. ئەمین بەکر جەخت دەکاتەوە لەوەی حکومەتی عێراق بە ئاسانی دەتوانێت ئەو بڕە پارەیە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکە تەرخان بکات و دەشڵێت لەوبڕوایەدایە پەرلەمانی عێراقیش کارئاسانی بکات بۆ حکومەتی وڵاتەکە لە ڕێی دابینکردنی بودجە یانیش ئاڵوگۆڕ کردن لە بودجەدا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:53 0:00

XS
SM
MD
LG