Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: دکتۆر فازڵ جاف


دکتۆر فازڵ جاف
دکتۆر فازڵ جاف

بۆ زۆرێک لە لێکۆڵەرەوەکانی بواری شانۆ، دروستکردنی ئەکتەرێکی شانۆیی هیچی کەمتر نییە لە دەرهێنانی شانۆنامەیەک.

گرنگی دروستکردنی ئەکتەر لە ڕەواندنەوەی قەیرانی ئەکتەر لە شانۆدا سەرچاوە دەگرێت. ئیشکردن لەسەر باشترین و بابەتیانەترین دەقی شانۆیی بەبێ هەبوونی ئەکتەری باش، شکست دەهێنێت، یانیش لەوانەیە خراپترین دەق لە شانۆدا بەهۆی ئەکتەری باشەوە بتوانرێت وەک هۆکارێک لێی بڕوانرێت بۆ زاڵبوون بەسەر کەموکوڕی دەقی شانۆییەکاندا.

دەمێکە ئەو داوایە هەیە کە ئەو ئەکتەرانەی ناتوانن ببنە کاراکتەرێکی ڕاستەقینەی قاڵ بووەوە لەسەر شانۆ و ناشتوانن پردێکی متمانە لە نێوان خۆیان و بینەرانیاندا دروستبکەن، پێویستە لە تەختی شانۆ دووربخرێنەوە وەک هەوڵێک بۆ کاراکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان شانۆ و بینەرانی.

دکتۆر فازڵ جاف، یەکێکە لەو هونەرمەندانەی هەوڵی ڕژدی هەن لەم پرۆسەی دروستکردنی ئەکتەرەدا وەک مامۆستایەکی هونەری شانۆ و وەکو دەرهێنەرێکیش.

دکتۆر فازڵ لەم بوارەدا خاوەنی ئەزموونە و لە چەندین وڵاتی جیهاندا تاقیکردنەوەی هەیە و سودیان لە دید و بۆچوونەکانیان بینیوە.

دکتۆر فازڵ وەک مامۆستایەکی هونەرییش لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەو ئەزمونانەی خۆی لەگەڵ خوێندکارەکانیدا بەکاردەهێنێت. دەشێت بەکارهێنانی ئەم ئەزمونانە وەک سەرکێشییەکی هونەریانە لێی بڕوانرێت، بەڵام شایستەی ئەوەشە دەرفەتی تاقیکردنەوەی هەبێت و دواتر باس لە بەرەنجامە ئەرێنی و نەرێنییەکانی بکرێن.

ئەم هونەرمەندەمان ئێجگار ورد کار لەگەڵ دەقە شانۆییەکاندا دەکات و کردەکانی دەرهێنانیش لەسەر بنچینەی خوێندنەوەیەکی تری دەقەکان دادەڕێژێت، واتە خوێندنەوەیەک لە پێناو بینەری کورددا.

دکتۆر فازڵ لەسەر شانۆ دەنوسێت " شانۆ پێكهاتێكی هونەرییە بە ئەندازیاریێكی ورد و هەندێك جاریش ئاڵۆز، هیچ شتێك تێیدا بە خۆڕایی وبێ نەخشە و پلان نییە، بگرە هەموو شتێك تێیدا مانایەك یان پتر لە مانای و ئەركێك دەبەخشێت... هەروەها هیچ شتێك لەناو چوارچێوەی ئەو پێكهاتەیەدا تاكو سەر یەك مانای كۆنكریتی نییە، بگرە مانا وهێما و نیشانەكانی لە گۆڕانی بەردەوامدان، گۆڕانێكی دینامیك و كارا... ئەمەیش نەبز و نیشانەی دینامیكیەت و خوێنگەرمی نمایشەكەیە."

ئایا شانۆی کوردی لە کوێی ئەزمونە جیهانییەکاندایە؟

ئایا شانۆکارانی کورد وەڵامی ئەو پرسیارەیان داوەتەوە کە بۆچی پێویستە کورد شانۆی هەبێت؟

ئایا شانۆی کوردی توانیویەتی بینەربە خۆیەوە پەیوەست بکات؟

ئایا لەگەڵ ڕەوتی شانۆی کوردیدا پرۆسەکانی شرۆڤەکاری شانۆ گەشەیان کردووە؟

کامیان ئەرکێکی سەختترە بۆ دەرهێنەری شانۆییەک، کاری دەرهێنان یان پرۆسەی دروستکردنی ئەکتەر؟

(دکتۆر فازڵ جاف) هونەرمەندی شانۆیی لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (ژیان لە فەرهەنگدا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:25:16 0:00

XS
SM
MD
LG