Accessibility links

کاوه‌ قورێشی: جیهان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی نابه‌رابه‌ر درووست بوه‌ و به‌ بریای 20 وڵات چاره‌سه‌ر نابێت

  • Jani Diylan

له‌ کاتێکدا ده‌ووترێ ماڵ به‌ میهمانه‌و( مێوان) خۆشه‌، چه‌پ، رادیکاڵ و ئه‌نارشیسته‌کانی هامبۆرگ به‌ درووشمی " خۆش هاتن بۆ دۆزه‌خ " پێشوازی له‌ سه‌رانی گوایه‌ هه‌ره‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتانی جیهان له‌ کۆبۆنه‌وه‌ی G20 ده‌که‌ن. دیاره‌ تورکیاش بۆ ئه‌و کۆبۆنه‌وه‌ بانگهێشت کراوه‌، ئایا تورکیاش به‌شێکه‌ له‌ هه‌ره‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتانی جیهان یاخود به‌ هۆێ کێشه‌کانی تره‌وه‌ وه‌کو کێشه‌ی کۆچبه‌ران و داعش بانگهێشت کراوه‌؟

Germany G20
Germany G20

رۆژنامه‌وان کاوه‌ قورێشی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به‌ پێی پێوه‌ڕه‌ ئابوریه‌کان تورکیا له‌ رابوردوودا یه‌کێک بوه‌ له‌و وڵاتانه‌ی که‌ ئه‌که‌وێته‌ ناو 20 وڵاتی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه‌ و بگره‌ شوێنی گرنگیشی هه‌بوه‌ له‌ چه‌ند ساڵی رابوردوودا چ له‌ باری ئابوری وه‌ یاخودله‌ باری سیاسیه‌وه‌، تا ئه‌و جێگه‌ی تا ساڵی 2015 دانیشتی G20 له‌ تورکیا به‌رێوه‌ چوو، ئه‌مساڵیش سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی تورکیا له‌ چه‌ند ساڵی رابوردوودا دووچاری قه‌یرانێکی قووڵی ئابوری و سیاسی بوه‌ به‌ڵام به‌وه‌ ناچێت که‌ G5 پێیداچوونه‌وه‌یه‌کی به‌ مه‌رجه‌کانی ئه‌ندامیه‌تی خوێدا کردبێت به‌ڵکو له‌سه‌ر پێیوانه‌کانی رابوردووێدا پێکهاتبێت ".

کاک کاوه‌ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " به‌ڵێ له‌ هامبۆرگ ناره‌زایه‌تیه‌کی زۆر، بێزاریه‌کی زۆر به‌رامبه‌ر به‌ کوێ دانیشتنه‌که‌ به‌رێوه‌ چووه‌ وه‌ ئه‌م جۆره‌ بێزاری ده‌ربرینانه‌ نه‌ریتێکه‌ به‌رامبه‌ر به‌ G20 که‌ که‌م و پیش هه‌موو ساڵێک هه‌بوه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌ ئه‌ڵمان توند و تیژیه‌کی زۆری لێکه‌وته‌وه‌ و زۆر که‌سان ده‌ستگیر کران و زۆریش بریندار بوون ".

کاک کاوه‌ سه‌باره‌ت به‌ شیانی پێشکه‌شکردنی ووتارێک‌ له‌ لایه‌ن ئه‌ردوگانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیانی تورک ده‌ڵێت " ئه‌مرۆ دووپاتکراوه‌ته‌وه‌ نه‌ک هه‌ر به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌ردوگان به‌ڵکو له‌ هه‌لو مه‌رجێکی له‌و جۆره‌دا ده‌وڵه‌تی ئه‌لمان رێگا نادات زه‌مینه‌که‌ی، خاکه‌که‌ی به‌ کار بهێنرێت بۆ ئه‌و جۆره‌ کێشانه‌ی که‌ شیانی هه‌یه‌ هه‌ستیاری ئاسایشی یان سیاسی به‌ شوێنه‌وه‌ بێت ".

کاک کاوه‌ ده‌شڵێت " بێگومان به‌داخه‌وه‌ سه‌رمایه‌داری به‌ شێوه‌ی سیستمێکی ئابوری – سیاسی، له‌ راستیدا ئه‌زمون تا ئێستا نیشانی داوه‌ که‌ ئه‌وه‌ی بیری لێده‌کرێته‌وه‌ زۆرتر به‌رژه‌وه‌ندی کۆمپانیا و به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داران و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته‌کانه‌ تاکو له‌وه‌ی زۆرتر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک بێت، جیهان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی نابه‌رابه‌ر درووست بوه‌ وه‌ ئه‌م بنه‌مایه‌ نابه‌رابه‌ره‌ش هه‌ر رێگه‌ چاره‌یه‌کی بێ، بێگومان رێگا چاره‌که‌ی ئه‌وه‌ نییه‌، 20 وڵات یان 20 ده‌وڵه‌ت یان 20 هێزی ئابوری بێن له‌سه‌ری بریار بده‌ن بۆ هه‌موو خه‌ڵکی سه‌ر زه‌مین ".

XS
SM
MD
LG