Accessibility links

حەیدەر ئەلعەبادی لە موسڵەوە سەرکەوتن ڕادەگەیەنێت


سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر ئەلعەبادی گەیشتە شاری موسڵ و لەوێوە پیرۆزبایی لە سەربازان و گەلی عێراق کرد بەبۆنەی ئازاد کردنی شاری موسڵ لە دەستی داعش.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی عێراق نیشانی دا کە سەرۆک وەزیری وڵاتەکە بە جلوبەرگی هێزی تایبەتی عێراقەوە لە ناو موسڵە و پیرۆزبای لە سەربازان دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەربازانی عێراقی ڕۆژی یەکشەمە خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕن بەبۆنەی دەرکردنی چەکدارانی داعش لە دووا مۆڵگەکانیان لە ناو شارەکە.

ژەنەڕاڵ جاسم نیزال لە هێزی 9ی عێراق دەڵێت هێزەکانی سەرکەوتنیان بە دەستهێناوە لەبەشەکەی خۆیان لە کاتێکدا ڕاگەیاندێکی هاوشەوەش لەلایەن پۆلیسی فیدرالییەوە دراوە.

داعش لە هاوینی ساڵی 2014 دەستیگرت بەسەر شاری موسڵ کە دووهەمین گەورەترین شاری عێراقە. لە مانگی 10 ی ڕابوردوو هێزەکانی عێراق بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان دەستیان کرد بە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شاری موسڵ.

XS
SM
MD
LG