Accessibility links

دکتۆر جه‌بار قادر: دژی ئه‌وه‌م هه‌ر ده‌زگایه‌ک که‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئازادی بیرورا ده‌ربڕینه‌وه‌ هه‌بێ دابخرێ به‌ڵام جه‌زیره‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ نییه‌

  • Jani Diylan

Dr. Jabar Kadir

به‌و ئاڵۆزییه‌ی که‌ له‌ نێوان هه‌ندێ له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی و قه‌ته‌ر هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌، یه‌کێک له‌ مه‌رجه‌کانی لادانی گه‌ماروه‌کان له‌سه‌ر قه‌ته‌ر، دانوستاند و ئاساییکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که،‌ داخستنی که‌ناڵی الجزیریه دایه‌‌. لێره‌دا کۆمه‌ڵێک له‌ رۆژنامه‌ نووسان و ژماره‌یه‌ک له‌ په‌رله‌مانتارانی کورد له‌ په‌رله‌مانی کوردستان و عێراق، مامۆستایانی زانکۆ و چالاکانی سڤیل له‌ بایاننامه‌یه‌کدا شه‌رمه‌زاری ئه‌و جۆره‌ داخوازیه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌وه‌ پێشیلیه‌ له‌ ئازادی بیرورا ده‌ربرین.

دکتۆر جه‌بار قادر لێکۆڵه‌ر، چاودێر و شاره‌زای رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که‌ بۆچوونێکی جیاوازی له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌ڵێت " من له‌و دیده‌وه‌ سه‌یر ئه‌که‌م که‌ ئه‌وه‌ به‌رگری نییه‌ له‌ ئازادی بیرورا ده‌ربڕین، چونکه‌ هیچ لایه‌نێک له‌و دوو لایه‌نه‌ که‌ ئێستا له‌ ئاڵۆزیدان باوه‌ڕیان به‌و پرینسیپه‌ نییه‌، وه‌ پرینسیپه‌، پرینسپێکی نامۆیه‌ به‌ ئه‌وان وه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌و به‌رگریه‌ له‌ ( الجزیره )‌ ده‌که‌ن، له‌ سه‌رتادا خه‌ڵکێکی زۆر هیوای ئه‌وه‌یان ده‌خواست که‌ ئه‌مه‌ شتێکی زۆر جیاواز بێ، به‌ڵام له‌ دووایدا ده‌رکه‌وت جه‌زیره‌ له‌ زۆربه‌ی شته‌کاندا بێلایه‌نه‌ ".

دکتۆر جه‌بار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌وانه‌ی له‌ کوردستان ئه‌و به‌رگرییه‌یان له‌ جه‌زیره‌ کردووه‌، ئه‌وانه‌ به‌شێکیان له‌ هه‌مان ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ن، قوتابخانه‌که‌ی برایانی موسڵمان و دکتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی که‌ یه‌کێک له‌ رێبه‌ره‌کانیه‌تی و به‌ تاێبه‌تی له‌ قه‌ته‌ر پێیگه‌یه‌کی تاێبه‌تی هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ قه‌ره‌زاویدا به‌ ته‌وای ده‌ستیان تێکه‌ڵ کردووه‌ و له‌ هه‌موو جێگه‌یه‌ک به‌رگری له‌ برایانی مه‌سڵمان ده‌که‌ن وه‌ له‌و رێبازه‌ ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر ناکۆکیش بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کوردا ".

دکتۆر جه‌بار ده‌شڵێت " من له‌گه‌ڵ ئازادی بیرورامه‌، دژی ئه‌وه‌م هه‌ر ده‌زگایه‌ک که‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئازادی بیرورا ده‌ربڕینه‌وه‌ هه‌بێ دابخرێ به‌ڵام بۆ من جه‌زیره‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ نییه‌، ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و نامه‌ واژوو کردوون زۆر شت رووێ داوه‌ چ له‌ کوردستاندا، چ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌زگاێ میدیای کوردی، ئه‌وانه‌ ئه‌و هه‌ڵویسته‌یان نه‌نه‌اندووه‌، من پێیم وایه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵک له‌گه‌ڵ ئازادی بیرورا ده‌ربڕینه‌ ده‌بێ له‌ هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ له‌ وڵاته‌که‌ی خۆیه‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆێدایه‌ ده‌ستپێبکات، دوواێ ئه‌و بجێته‌ ئاستێکی تر ".

XS
SM
MD
LG