Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم ڕێبەرانی کۆمەڵەی 20 دا


G 20
G 20

بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم و ڕیفۆرمی ئابوری باڵ دەکێشێت بەسەر کۆبوونەوە لوتکەییەکەی ئابوریە بەهێزەکانی جیهان کە بە کۆمەڵەی 20 ناسراوە.

لە وتووێژەکانیاندا ڕێبەرانی وڵاتانی کۆمەڵەی 20 بێ لە مەترسییەکانی بەرنامەی ناوکی کۆریای باکور باسیش لە چۆنییەتی بنەبڕکردنی سنور بەزاندنی هەڕەشە و مەترسییە تێرۆریستییەکانیش دەکەن.

ئەم کۆبوونەوە لوتکەییەی کۆمەڵەی 20 لە دەمێکدایە دەوڵەتە خەلافەتییەکەی ئەبوبەکر ئەلبەغدادی بەرەو شکست دەڕوات لە عێراق و لە سوریاشدا.

هێزە ئاسایشیە عێراقیەکان لە شاری موسڵ هەروادێ و نزیک دەبنەوە لە کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی. لە شاری ڕەقەش پایتەختی دیفاکتۆی دەوڵەتی خەلافەت، هێزەکانی سوریای دیموکرات گەمارۆی شارەکەیان داوە.
بەڵام هێشتاش پرسیارە سەرەکییەکە لەوەدایە ئایا کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەتوانێت چی بکات بۆ سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و ڕێگەگرتن لە جموجۆڵی تێرۆریستان و هەروەهاش دووبارە و سێبارە بوونەوەی سەرهەڵدانی ڕێکخراوی تێرۆریستی هاوشێوەی ئەلقاعیدە و دەوڵەتی ئیسلامی.

میوانی بەرنامە:

دکتۆر جەبار قادر، پسپۆڕی کاروباری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی پڕ گێرمەوکێشەیە لە جیهاندا و لە ڕووی ژیۆپۆڵۆتیکیشەوە گرنگییەکی ستراتیژی هەیە بۆ زلهێزەکانی جیهان.

ئا لەو سۆنگەیەوە ناکرێت هەر تەنها دۆسێی تێرۆر بە سەرچاوە سەرەکییەکەی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دابنرێت و هەوڵە پاوانخوازییەکانی لە ناوچەکەدا دەدرێن نادیدە بگیرێن، وەک هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دروستکردن و تۆکمەکردنی کەوانەی شیعە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لەوەتای شەڕی داعش دەستیپێکردووە زۆر جار باس لە گۆڕانکارییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکرێن، بەڵام وردەکاری ئەو گۆڕانکارییانە نەخراونەتە ڕوو و ئاماژە بە ڕایەڵەکانیشی نەکراوە سەبارەت بەوەی چی دەبن و چۆنیش دەبن و ئایا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ بە چ شێوازێک دەبێت و چ فۆرمێکی فەرمانڕەوایەتیکردن دێتە ئاراوە تا بتوانێت کۆتایی بە هەموو ئەو دیاردانە بێنێت کە نەک هەر بۆ ناوچەکە بەڵکو مایەی هەڕەشە و مەترسیشن بۆ ئاسایش و ئابووری جیهانیش.

پێشتر دەگوترا هەموو شتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندی هەیە بە سیاسەت و ڕێبازی زلهێزەکانی جیهانەوە، یان بەرژەوەندییەکانی زلهێزەکان هۆکاری قەیران و گرفتەکانن، بەبێئەوەی پرسیارێک لەسەر سیستەمەکانی فەرمانڕەوایەتی کردنی وڵاتەکانی ناوچەکە بکرێت کە هەمیشە پێگەی وڵاتەکانیان و سەرچاوە ئابووریەکانیشیان لە پێناو درێژە پێدانی تەمەنی فەرمانڕەوایەتیەکانیاندا بەکار هێناوە.

ئایا ڕێبەرانی وڵاتانی کۆمەڵەی 20 دەتوانن یارمەتیدەربن لە سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا؟
ئایا هیچ میکانیزم و پلانێک لە ئارادایە بۆ ڕێگەگرتن لە دروست بوونی ڕێکخراوی تێرۆریستی وەک ئەلقاعیدە و دەوڵەتی ئیسلامی؟
ئایا هەر تەنها دۆسێی بەرژەوەندییەکانە وەهای کردووە وڵاتان پێناسەی جیاواز بۆ تێرۆریزم بکەن؟

(دکتۆر جەبار قادر) پسپۆڕی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:23:50 0:00

XS
SM
MD
LG