Accessibility links

عیزەت شابەندەر: نە حەیدەر و نە باوکی حەیدەر عەبادی بەبێ گۆڕینی نەخشەی سیاسی ناتوانێت سەقامگیری لە عێراقدا بێنێتە ئاراوە


عیزەت شابەندەر
عیزەت شابەندەر

بەهۆی شەڕەکانی داعشەوە ڕووبەرێکی فراوان لەناو شاری موسڵدا نەک هەر وێران بووە بەڵکو لەگەڵ زەویدا تەخت بووە.

ئاوارە گەڕاوەکان و ئەو خەڵکە سیڤیلیەش کە لەناو موسڵدا مابوونەوە داوای خزمەتگوزارییە بنچینەییەکان دەکەن و هەروەها متمانەشیان دەوێت تا دڵنیابن لەوەی جارێکی تریش ڕووبەڕووی ڕاوەدونان و ئاوارە بوون نابنەوە و ژیانیشیان پارێزراو دەبێت.

عیزەت شابەندەر سیاسەتمەدارێکی دێرینی سەربەخۆی عێراقیە و (پێشتر ئەندامی دەوڵەتی یاسا بووە)دەڵێت بە گومانە لەوەی حکومەتی عێراق بتوانێت ئەو داوایانەی خەڵک بەجێبگەیەنێت چونکە وەک دەڵێت "تواناییەکانی حکومەت لە تواناییەکانی وڵاتی عێراق خۆیەوەتی و عێراقیش لە قەیرانی ڕاستەقینەدایە کە باری ئابوری و ڕەوشی سیاسی و ئاستی سەقامگیری دەگرێتەوە و بێ لەوانەش دۆسێی ئاڵۆزی هاوڕایی لە نێو لایەنە سیاسییەکانی وڵاتەکەدا بە ئاڕاستەی بونیاتنانی نیشتمان و دەوڵەتیشدا بەشێکی تری گرفتەکەیە."

شابەندەر لەوبڕوایەدایە حکومەتەکەی حەیدەر ئەلعەبادی بەبێ یارمەتی و کۆمەکی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی ناتوانێت هیچ هەنگاوێک بە ئاڕاستەی ئاوەدانکردنەوە و سەقامگیریدا بنێت.

عیزەت شابەندەر دەڵێت دەبێت دان بەوەدا بنرێت سەرکردایەتی سیاسی عێراق و بە تایبەتیش ڕیزی یەکەمی سیاسییەکانی عێراق بە کورد و شیعە و سوننەوە سەرکردایەتییەکە لە سوربوون و هەڵوێست داماڵدراون و بە تایبەتیش هەڵوێستی نیشتمانی.

لە ئێستادا نیگەرانییەکی تر لەو ناوچانەدا سەریان هەڵداوە کە لەم ماوەیەی ڕابردوودا لە دەستی داعش ڕزگارکراون، بە تایبەتیش لە شاری موسڵ و ناوچەکانی دەوروبەری، ئەویش ئەگەر و نەگەری مانەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی شیعەکانن لەو ناوچانە.

شابەندەر دەڵێت ئەگەر و نەگەری کشانەوە بڕیارێکە پەیوەندی بە سەرکردایەتی حەشدی شەعبیەوە هەیە و کەوتۆتە سەر ئەوەی سەرکردەکانی حەشدی شەعبی چەندێک نیشتمانین و چەندێک دەخوازن بڕیارێکی نیشتمانیانە بدەن لە پێناو ئاسودەیی خەڵکی موسڵ و ناوچەکانی دەوروبەریدا و دەشڵێت " دانیشتوانی موسڵ مافی خۆیانە ترس و نیگەرانییان هەبێت بەهۆی هەندێک لە ڕەفتارەکانی چەند هێزێکی حەشدی شەعبییەوە کە پێشتر و لە کاتی شەڕەکاندا کردونی."

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری دێرین و سەربەخۆی عێراقی، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:45 0:00

XS
SM
MD
LG