Accessibility links

موستەفا مەولودی: پێشتریش تۆپباران کراوین و نەکشاوینەتەوە و ئێستاش ناکشێینەوە


موستەفا مەولودی
موستەفا مەولودی

جارێکی تریش کۆماری ئیسلامی ئێران تۆپبارانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکاتەوە.

تۆپبارانەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ناوچەی باڵەکایەتی گرتبووەوە و وەک سەرچاوەکان لەو ناوچەیەوە باسی دەکەن تۆپبارانەکە خەست بووە و لە کاژمێر 5 ی بەرەبەیانەوە دەستی پێکردووە.

لە ئاکامی ئەو تۆپبارانە قورسە ژنێک بریندارە و خەڵکێکی زۆریش بۆ پاراستنی ژیانیان ناوچەکەیان چۆڵکردووە، ئەمە بێ لەوەی زیانێکی گەورەش بە کشتوکاڵ و ئاودێری ناوچەکە کەوتووە.

سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەڵێت حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر جارە و بە بیانوویەک ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان تۆپباران دەکات و دەشڵێت ڕۆژی یەکی ئەم مانگە کاربەدەستێکی ئێرانی لە ناوچە سنورییەکانی خانێ (پیرانشار) لە ئێران وسۆران و حاجی هۆمەران لە هەرێمی کوردستانی عێراق کوژراوە و دووانی تریش برینداربوون، وە هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو کارە ڕانەگەیاندووە و دەنگۆی هەبوونی چەکدار هەیە لەو ناوچەیە، ئیتر ئێران لە بەرامبەردا ئەو ناوچانەی باڵەکایەتی تۆپباران کردووە.

موستەفا مەولودی نکوڵی ناکات لەوە هێزی پێشمەرگەی حدک و کۆمەڵە و حدکا لەو ناوچانە هەن کە تۆپباران کراون، بەڵام دەڵێت هیچ هێزێکی پێشمەرگەی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو ناوچەیە نین کە کاربەدەستە ئێرانییەکەی تیادا کوژراوە و دەشڵێت بوونی هێزەکانی پێسمەرگەی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو ناوچە سنوریانە تەنها بۆ مەبەستی خەباتی سیاسی و ڕێکخراوەییە، نەک بۆ مەبەستی تر.

بەڕێز مەولودی دەڵێت لە هەموو کار و چالاکییەکدا ڕەوشی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕەچاودەکرێت بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە هەموو کار و چالاکییەکان بەربەست بکرێن.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ موستەفا مەولودی، سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:46 0:00

XS
SM
MD
LG