Accessibility links

زانا ڕۆستایی: قۆناغی پاش داعش لە عێراق قۆناغی یەکلاکردنەوەی گرفتەکانی نێوان عێراقیەکانە

  • Balen Salih

زانا ڕۆستایی

لەگەڵ ئەوەدا کە شەڕەکانی دژی داعش هەڵوێستی لایەنە ناکۆکەکانی عێراقی یەکخست لەسەر پێویستی بۆ لەناوبردنی ئەم ڕیکخراوە تێرۆریستییە بەڵام نەبووە مایەی دروستکردنی تەبایی و ڕەواندنەوەی قەیرانە سیاسییەکانی نێوانیان.

لە پێش دەرکەوتنی داعش و هاوکاتی شەڕەکانیش عێراق لە نێو قەیرانێکی قوڵی سیاسیدا بووە و ئێستاش بە هەمان ئەو ئاڵۆزی ناکۆکیانەوە هەنگاو دەنێت بەرەو قۆناغی پاش داعش لە عێراقدا.

زانا ڕۆستایی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەوبڕوایەدایە کە ململانێ و ناکۆکییە سیاسییەکانی عێراق دواخراون بۆ قۆناغی پاش داعش، هەر بۆیەشە ئێستا وەک دەڵێت جێی مەترسییە کاتێک داعش پێگەیەکی بە دەستەوە نەما لە وڵاتەکەدا ئەوا ئەگەری تەقینەوەی کێشە سیاسییە کەڵەکەبووەکان دێتە ئاراوە و دەشڵیت بە دوور نازانرێت هێندەی تر ململانێ سیاسییەکان قوڵتر ببنەوە لە نێوان لایەنەکانی کورد و شیعە و سوننەشدا و جەختیش لەوە دەکاتەوە کە هیچ یەکێک لەو لایەنانەی عێراق پەند لە ڕووداوەکانی ڕابردوو وەرناگرن.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز ڕۆستایی ئاماژەش بەوە دەکات ئەوانەی بیر لە یەکپارچەیی خاکی عیراق دەکەنەوە دوو بەشن، یەکەمیان دەیەوێت عێراق تەنها لەژێر ڕکێفی خۆیدا بمێنێتەوە و دووهەمیشیان ئەوانەن بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن و ڕازیکردنی دڵی شەقام ئەو داوایە دەکەن لە کاتێکدا خۆشیان دەزانن عیراقی یەکپارچە نەماوە و دەشڵێت ئەوەی کە باسی ناکرێت عێراقی بوونە و ئەوەش کە باسدەکرێت شیعە بوون و سوننەبوون و کوردبوونە.

بەڕێز ڕۆستایی دەڵێت لەمڕۆی عێراقدا کۆمەڵێک بازرگانی شەڕ هەن کە دەخوازن ببنە خاوەنی دەستکەوتی سیاسی لە بەرامبەر ئەو قوربانیانەی خەڵک داونی لە شەڕی دژی داعشدا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG