Accessibility links

دکتۆر ثامر رزوقی: سەرکردەکانی عێراق کاریان لەسەر دروستکردنی میلیشیا و ڕاکردن لە بەرپرسیارێتییەکان کردووە

  • Balen Salih

پێشڕەوی و سەرکەوتنەکانی لەشکری عیراق بەسەر ڕێکخراوە تێرۆریستیەکەی دەوڵەتی ئیسلامیدا لە کاتێکدان وڵاتەکە لەناو قەیرانێکی قوڵی سیاسیدایە.

ئەم کێشانەی ئێستای عێراق لە ساڵی 2003 وە بە ئاشکرایی دەرکەوتوون و تا ئەندازەیەکی زۆریش شەقامی عێراقی گرتۆتەوە.

بە تێپەڕبوونی کات ئەم ئاڵۆزی و بێ متمانەییانە چوونەتە ناو ماڵی پێکهاتەکانی وڵاتەکەوە بە شیعە و سوننە و کوردیشەوە.

زۆرێک لە شیکەرەوە باس لە ئەگەرەکانی ئەو قەیرانانە دەکەن کە دەشێت لە عێراقی پاش داعشدا سەرهەڵبدەن.

ئایا دەشێت لە عێراقدا، سەرکەوتنە لەشکرییەکان بەسەر داعشدا بکرێنە زەمینەیەک بۆ ئاشتەوایی لە نێوان عێراقییەکاندا؟

دکتۆر ثامر رزوقی، پسپۆڕی کاروباری عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت لەوبڕوایەدا نییە ئەم سەرکەوتنانە لە عێراقدا دەرفەتێک بۆ ئاشتەوایی بڕەخسێنێت، چونکە ئەو هێزانەی لە شەڕەکاندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنن ئەوا لە بڕیارەکاندا باڵا دەست دەبن.

دکتۆر ثامر رزوقی، یەکێکە لەو کەسایەتیانەی بەشدارە لە پرۆسەی ئاشتەوایی عێراقیەکاندا و بەو مەرجەی ناوی نەهێنرێت و ناوی خوازراوی (دکتۆر ثامر رزوقی)بۆ دابنرێت وەڵامی پرسیارەکانی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکای دایەوە.

دکتۆر ثامر دەڵێت لە عێراق و لە وڵاتانیش هەر هەموو ئێستا سەرقاڵن بە دەنگی بەرزی سەرکەوتنەکان لە شەڕەکاندا، بەڵام کاتێک دەنگی تۆپخانەکان بێدەنگ دەبن تەواوی جیهان دووچاری ڕاچڵەکانیک دەبێت کە قەبارەی ئەو قەیرانە سیاسیانە دەبینێت و هەروەهاش ئەو ململانێیانەی لە ئاکامی ئەو کێشانەی موسڵ دێنە ئاراوە.

دکتۆر ثامر ئاماژەش بە مەترسی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکات و دەڵێت ترسی لە باڵادەستیی هەژموونی ئەم هێزەی شیعەکان هەیە کە ئێران و هەندێک هێزی تری ناو عێراق پشتیوانیان لێدەکەن و هەر بۆیەشە وەک دەڵێت حەشدی شەعبی هەر مەترسی نییە بۆ سەر ئاشتەوایی، مەترسیشە بۆسەر سەرەک وەزیری عێراقیش.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ دکتۆر ثامر رزوقی، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

XS
SM
MD
LG