Accessibility links

کۆچ و ماڵئاواییکردنی که‌سایه‌تیه‌ک، شاره‌زایه‌ک، رووناکبیرێک، هونه‌رمه‌ندێک بارێکی گرانه‌ به‌ڵام گرانتر له‌وه‌ که‌ ئه‌و که‌سه‌ دۆست و هاورێ و هاوکارت بێ. کاک حه‌سه‌ن قازی که‌ 50 ساڵ له‌مه‌و پێش له‌گه‌ڵ زینده‌ یاد دکتۆر ئه‌میر حه‌سه‌نپوور ئاشنای هه‌بوه‌ و پێکه‌وه‌ له‌ زانکۆێ تاراندا بوونه‌ و دکتۆر جه‌عفه‌ر شیخولئیسلامی دۆست و هاوکار و خوێندکاری پێشووێ پرۆفیسۆر ئه‌میر حه‌سنپوورله‌م وتو وێژانه‌دا باس له‌ کار و تێکۆشانه‌کانی دکتۆر ئه‌میر، ئه‌م سامانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ ده‌که‌ن له‌ بواری زمانناسی و خه‌بات و تێکۆشانی چ له‌ ده‌روه‌ی وڵات له‌ ده‌ورانی شا وه‌ یاخود له‌ ده‌ستپێکردنی شورشی ساڵی 1979 پاش گه‌رانه‌وه‌ی بۆ وڵات.

کاک حه‌سه‌ن قازی ده‌ڵه‌ی'' یه‌کێک له‌ تاێبه‌تمه‌ندیه‌کانی دکتۆر ئه‌میر له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ دووای زانست و لێکۆڵینه‌وه‌دا بوون ، که‌م که‌سی وا ( سخی) ده‌ست بڵاۆ هه‌بوو، واته‌ ئه‌وه‌نده‌ی له‌ ده‌ستی بێت یارمه‌تی ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌ڵه‌ی تێگه‌یشتن و زانین به‌ره‌و پێش بچێت، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که‌ له‌ باری ئایدۆلۆژیکه‌وه، له‌ چوارچێوه‌یه‌کی ئاێدیۆلۆژیکدا مه‌سائلی لێک ده‌دایه‌وه‌ وه‌ تا دوواین رۆژی ژیانیشی هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ به‌رده‌وام بوه‌ ".‌

دکتۆر جه‌عفه‌ر شێخولئیسلامی ده‌ڵێت " ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که‌ دکتۆر ئه‌میر کردوویه‌تی، ئه‌و کارانه‌ی که‌ چاپی کردووه‌ شتێک نیین هه‌ر وا به‌ ئاسانی پشت گوێ بخرێن، بێگومان پاداشتی هه‌ر ده‌درێته‌وه‌، گه‌وره‌ترین پاداشتیش بۆ کاک ئه‌میر ئه‌وه‌یه‌ که‌ڵک له‌ نووسینه‌کانی وه‌ربگێردرێ، وه‌ ئه‌و‌ ئامانج و بیرورایان که‌ هه‌یبوو له‌ بواری مافی زمانیه‌وه‌، پێی راگه‌یشتن له‌ رێگای پلاندانانی رێک و پێک و توکمه‌وه‌ بۆ زمانی کوردی، له‌ رێگاێ هه‌بوونی میدیایه‌کی کارا و به‌رپرس و ره‌خنه‌ گرانه‌ بۆ خه‌ڵکی کورد و بۆ ناوچه‌که‌، ئه‌وانه‌ شتانێکن که‌ دکتۆر ئه‌میر کاری له‌سه‌ر کردوون و هه‌ر وا به‌ ئاسانی وه‌ پشت گوێ ناخرێن و له‌ بیر ناچنه‌وه‌ "

XS
SM
MD
LG