Accessibility links

شێخ عەبدوڵا ئەلدولەیمی: لە قۆناغی پاش داعشدا شەڕی سوننە و سوننە و شیعە و شیعەش ڕوودەدات


ڕایەڵە عەشرەتگەراییەکان هیشتاش بەشێکی گرنگی عێراقی پاش ساڵی 2003 یە.

زۆرێک لە چاودێر لەوبڕوایەدان بەشێکی پەرەسەندنی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی وەک دەوڵەتی ئیسلامی و ڕێکخراوە توندڕەوەکانی تریش لە ڕێی سود وەرگرتن بووە لە کەلێنەکان و بۆشاییەکانی نێوان عەشرەتەکان.

لە کۆمەڵگەی سوننەکاندا لە عێراق عەشرەتی سوننە هەن داویانەتە پاڵ داعش و بەشێکیشیان دژی داعش وەستانەوە، ئەمەش هەر تەنها لە پشتیوانی بۆ حکومەت و سیستەمی سیاسی عێراقەوە سەرچاوەی نەگرتووە، بەڵکو ڕەوشە عەشرەتگەراییەکە و پاراستنی ناوچەکانیان و پارێزراوی خەڵکەکەیان سەپاندویەتیە سەریان.

شێخ عەبدوڵا ئەلدولەیمی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکی عەشرەتەکان لە عێراق دەڵێت ڕاستییەک هەیە پێویستە بزانرێت کە سەرکەوتنەکانی ئەم دواییە لە بەرەکانی جەنگی دژی داعشدا و ئازادکردنی ناوچەکان نابنە مایەی کۆتاییهاتن بە داعش، وەک دەڵێت چونکە گەر داعش هەموو عێراقیشی بە جێهێشت ئەوا داعشی تر و لە جۆری تر سەرهەڵدەدەن و دەشڵێت داعشی سیاسی هەن، داعش هەن کە ئەجەندای وڵاتانی بیانییان پێیە و ئامانج و خواست و بەرژەوەندیشیان لە عێراقدا هەیە.

"لە ئاوەها ڕەوشێکدا حکومەتی عێراق ناتوانێت دەست بەو شوێنانەوە بگرێت کە ئازادی کردوون و هۆیەکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ بەرفراوانی ڕووبەری عێراق و هێشتاش بیابانی رۆژئاوا کراوەیە بۆ وڵاتانی دراوسێ و چونکە تواناییەکانی لەشکری عێراقیش سنوردارە." شێخ عەبدوڵا ئەلدولەیمی وەها دەڵێت.

ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی سەرۆکی عەشرەتەکان لە عێراق هێزەکانی حەشدی شەعبی دابەش دەکات بەسەر دوو بەرەدا، وەک دەڵێت بەشێکی ئەم هێزانەی شیعەکان ئەرکێکی نیشتمانی بەجێدەگەیەنن، بەڵام بەشەکەی تریان حەشدی شەعبی نین و ناوی حەشدیان بۆ دانراوە چونکە ئەو هێزە دەرەکییانە هێناونیەتە ناو عێراقەوە کە ناخوازن عێراق وڵاتێکی پارێزراوی سەقامگیر بێت و بە ئاشتیانە بژی و دەشڵێت هەر وڵاتێک دەستی خراپی لە عێراقدا هەبێت نمونەی ئەو حەشدانەی هەیە، لەوانە کۆماری ئیسلامی ئێران.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ شێخ عەبدوڵا ئەلدولەیمی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکی عەشرەتەکان لە عێراق، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:54 0:00

XS
SM
MD
LG