Accessibility links

هەڵگورد حیکمەت: پێویستە هێزە عێراقیەکان و هێزی پێشمەرگەش هاوبەش بن لە پاراستنی ئایندەی موسڵدا


هەڵگورد حیکمەت
هەڵگورد حیکمەت

هاوکاتی ڕاگەیاندنی ئەوەی ئازادکردنی تەواوەتی شاری موسڵ هێندەی نەماوە، بەڵام ئازادکرنی ئەم دووهەم گەورەترین شارەی عێراق نەبۆتە مایەی ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکان بۆ قۆناغی پاش داعش لە موسڵ.
بەرپرسی میدیا لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت قۆناغی پاش داعش لە موسڵ کە بە قۆناغی پاراستنی نەینەوا ناودێری دەکات جیاواز دەبێت لەگەڵ قۆناغی ئازادکردنیدا لەو ڕوانگەیەوەی ئەم قۆناغە نوێیە، وەک دەڵێت کۆمەڵیک گیروگرفتی سەرەکی لە خۆ دەگرێت و سەرەکی ترینیشیان دۆسێی بەڕێوەبردنی شارەکەیە و دەشڵیت هەر ئەو دۆسێیەش گرفتی سەرەکی بۆ پاراستنی شاری موسڵ دروست دەکات.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، هەڵگورد حیکمەت ئاماژەش بەوە دەکات هەرێمی کوردستان ستراتیژیەتێکی زانراوی هەیە بۆ موسڵ و پێویستە شاری تەواوی پێکهاتەکان بێت و مەنتیقی عەقڵ بەکاربهێنرێت و بەرژەوەندییەکانی تەواوی پێکهاتەکان ڕەچاو بکرێت لە بەڕێوەبردن و پاراستنی شارەکەدا و دەشڵێت هەرێمی کوردستان لەمە زیاتری نییە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:07 0:00

XS
SM
MD
LG