بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی موسوڵمانان 672 زیندانی لە سوریا ئازاد دەکرێن. ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی سوریا SANA دەڵێت گیراوەکان خەڵکی ژمارەیەک ناوچەی سوریا بوون و ئازاد کردنەکەشیان پاش مۆرکردنی ئەوە بووە کە بەشداری لە هیچ کارێکدا نەکەن کە ببێتە مایەی بنکۆڵکردنی پارێزراوی سوریا.
دەسەڵاتدارانی سوریا گیراوەکانیان لە لقی پارتی بەعس لە دیمەشقی پایتەخت کۆکردەوە و وەزیری دادی وڵاتەکە وتارێکی پێشکەش کرد بۆیان پاشان ئازاد کران.
ژمارەیەک لەو گیراوانە زیاتر لە سێ ساڵ بوو لە زینداندا بوون و هەندێکیشان تەنها چەند مانگێک بووە دەستگیر کرابوون.