Accessibility links

هاوکاتی جەژنی ڕەمەزان موسوڵمانان نوێژ و نزا بۆ ئاشتی دەکەن


موسوڵمانان لە بەشێکی زۆری جیهان ڕۆژی یەکشممە لەگەڵ نوێژ و نزا کردن بۆ ئاشتی جەژن دەگێڕن و کۆتایی بە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەهێنن.

لە جاکارتای پایتەختی ئیندۆنیسیا، دانیشتوان دەڵێن هیوادارن ڕوحیەتی جەژن زاڵ بێت بەسەر مەترسییەکانی زیادبوونی چەکدارانی تونڕەو لە وڵاتەکەیاندا کە زۆرترین دانیشتوانی موسوڵمانی لێیە لە جیهاندا.

هەر لە ڕۆژی یەکشممە ئەفسەرێکی پۆلیس لە شاری میدان کوژرا و گومان دەکرێت کاری ملتانە توندڕەوە ئیسلامییەکان بوبێت.

یەکێک لە هاووڵاتیانی ئیندۆنیسی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی گوتووە " پێم وابێت پێویستە بگەڕێینەوە بۆ بناغاکانی ئیسلام کە مەبەست لێی ئاشتیە بۆ هەمو مرۆڤایەتی."

لە فیلپینیش شەڕەکانی نێوان هێزەکانی حکومەت و سەرهەڵداوە ئیسلامییەکان لە باشوری شارۆچکەی ماراوی لە ڕۆژی یەکشممە کەم بۆوە لە کاتێکدا لەشکر ئاگربەستی یەکلایەنەی کاتیی ڕاگەیاند لە دەمی جەژندا.

لە مالیزیاش نزا کردن بۆ شەڕی یەمەن لە مێشکی دوو پەنابەری یەمەنیدا بوون کاتێکدا لە مزگەوتی سەرەکی کوالالامپوری پایتەخت نوێژی جەژنیان دەکرد.

ئەو دوو خوشکە سومەیا و نەبیلە عەلی ڕایانگەیاند ئەوان پەنایان برد بۆ مالیزیا لە پاش ئەوەی لە یەمەنە هەڵاتن بەهۆی ئەو شەڕەی کە زیاتر 10 هەزار کەسی تێدا کوژراوە.

XS
SM
MD
LG