Accessibility links

دکتۆر عەلی ئەلدەباغ: شەڕی داعش بەرەنجامی بەد ڕەفتاریەکانی بەڕێوبەرایەتی پێشووی عێراقە


دکتۆر عەلی ئەلدەباغ
دکتۆر عەلی ئەلدەباغ

سەرەک وەزیری عێراق سەردانی ژمارەیەک وڵاتی دراوسێی عێراق دەکات.

ئەم سەردانانەی حەیدەر ئەلعەبادی بۆ شانشینی عەرەبستانی سعودیە و کۆماری ئیسلامی ئێران و میرنشینی کوێت، هاوکاتن لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ئازادکردنی تەواوەتی شاری موسڵ و هەروەهاش قەیرانی ژمارەیەک وڵاتی کەنداوی فارس لەگەڵ وڵاتی قەتەردا.

دکتۆر عەلی ئەلدەباغ، سیاسی عێراقی دەڵێت عەرەبستانی سعودیە بۆ عێراق گرنگە، چونکە کەم نین ئەوانەی لەژێر کاریگەری ئەو ئایدیۆلۆژیەتە ئاینیەدان کە لە عەرەبستانی سعودیە بڵاوە و لە هەمان دەمیشدا ژمارەی ئەو سعودیانەی لەناو داعشدان کەم نین و دەشڵێت هەر ئەمانەشن وەها دەکەن ڕۆڵی عەرەبستانی سعودیەلە عێراقدا و لە شەڕی دژی داعشدا گرنگ بێت و بەردەوامیش لە پەیوەندیدا بێت بۆ هاوکاریکردن و ئاڵوگۆڕی زانیارییەکان لەگەڵ عێراقدا.

عەلی ئەلدەباغ: کاتێک ئازادکردنی موسڵ تەواو دەبێت، بە دڵنیاییەوە تێرۆریستان لە شوێنی ترەوە سەرهەڵدەدەن.

سەبارەت بە ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراقدا، دکتۆر عەلی ئەلدەباغ، کە پێشتر دەمڕاستی حکومەتی عێراق بووە دەڵێت ئێرانیەکان زیرەکانە و بە پشوودرێژیەوە کار لەسەر عێراق دەکەن لە ڕێی هەندێک لە سیاسییەکان و لایەنە سیاسییەکانیشەوە، بە کورد و عەرەب و شیعە و سوننەشەوە و هەر ئەمەشە وەهای کردووە ئێران گەورەترین ڕۆڵی لە عێراقدا هەبێت و دەشڵێت بە داخەوە هەندێک لە سیاسییەکان ئەو جۆرە ڕوانینەیان لای تاران دروستکردووە کە عێراق بەشێکە لە ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەکانی تاران لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە و لەگەڵ ئەمریکاشدا.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ دکتۆر عەلی ئەلدەباغ، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:35 0:00

XS
SM
MD
LG