Accessibility links

موختار نه‌قشبه‌ندی: موشه‌که‌کان په‌یام و هۆشداریه‌ک بوو بۆ ئه‌مه‌ریکا، ئیسرائیل و عه‌ره‌بستانی سعودی

  • Jani Diylan

Mokhtar Naghshbandi

هه‌ر پاش سه‌ردانی ترامپ سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ عه‌ره‌بستانی سعودی یه‌کسه‌ر گۆڕانێکی سه‌رنج راکێش له‌ ناوچه‌که‌دا هاته‌ ئاراوه‌ به‌ تاێبه‌ت کاردانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ قه‌ته‌ر، ته‌قینه‌وه‌کانی تاران و هه‌ندێ شتی تر له‌ نێوانیان موشه‌که‌کانی ئێرانی بۆ سه‌ر بنکه‌کانی داعش له‌ دێر الزور. ئاخۆ ئه‌م رووداوانه‌ پێکه‌وه‌ گرێ دراوون؟

ئێران له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی له‌ خودی سوریاوه‌ هێڕش بکاته‌ سه‌ر داعش که‌ له‌ ژێر ده‌ستی دایه‌، بۆ هات له‌ دووری سه‌دان کم وه‌ و به‌سه‌ر وڵاتێکی تردا به‌و موشه‌کانه‌ په‌لاماری داعش بدات؟

ئایا ئامانج داعش بوو یان هۆشداری به‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان، عه‌ره‌بستانی سعودی, ته‌رکیا و ئه‌وانه‌ی تر؟

رۆژنامه‌وان موختارنه‌قشبه‌ندی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " پێیم وایه‌ ئه‌م رووداوانه‌ له‌ یه‌ک جیا ناکرێنه‌وه‌ ده‌چنه‌ خانه‌ی شه‌ری نه‌رم، به‌ نیابه‌تی و راگه‌یاندنی دژ به‌ یه‌کتر و هاوێشتنی موشه‌که‌کان ئیران ده‌یتوانی له‌ خودی سوریاوه‌ هێڕش کاته‌ سه‌ر شوێنه‌کانی داعش به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ کردویه‌تی هه‌م په‌یامێکه‌ بۆ نێۆخۆ وه‌ هه‌م په‌یامێکه‌ بۆ ئیسرائیل و عه‌ره‌بستان و ئه‌مه‌ریکا ".

کاک موختار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " سوریا هێڵی سووره‌ بۆ ئێران، ئه‌وه‌ش که‌ له‌ سوریا له‌ داعشی دا په‌یامێکی تری هه‌یه‌، چۆن به‌لای که‌م ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست داعش بوایه‌ ده‌یتوانی له‌ ناو خاکی عێراقدا هێڕشی کاته‌ سه‌ر، له‌ ناوچه‌کانی موسل، به‌ڵام ئه‌مه‌ هه‌نگاوێکی زیاتر بوو که‌ نیشان بدات، به‌ڵێ منیش له‌به‌رامبه‌ر ئێوه‌دا راده‌وه‌ستم وه‌ له‌ رووێ راگه‌یاندنه‌وه‌ هه‌نگاوێکی له‌ پێشتره‌".

کاک موختار ده‌شڵێت " ئه‌گه‌ر ئێران له‌ سوریا و یه‌مه‌ن بدۆڕێ وه‌ به‌ تاێبه‌ت له‌ سوریا، خودی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ست و قاچی له‌ ناوچه‌که‌ ده‌قرتێ، بۆیه‌ تا ئه‌و راده‌ی بتوانێ به‌شار ئه‌سه‌د بپارێزێ تێ ئه‌کۆشێت"

XS
SM
MD
LG