Accessibility links

قادر عه‌زیز: به‌ڵێ کێشه‌که‌ یه‌کلا بوه‌وه‌ به‌ڵام جیاوازی له‌ ناو خه‌ڵکی کوردستان و پارته‌کاندا هه‌ر ماوه‌

  • Jani Diylan

هه‌ر له‌ کاتی راگه‌یاندنی ئه‌م رفراندومه‌دا هه‌ڵوێست و بۆچوونی جیاواز هه‌بوه‌ نه‌ک ته‌نها له‌ نێۆ یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستاندا به‌ڵکو له‌ هه‌رێمیشدا له‌ نێوان گه‌لی کورد له‌ باشور و بگره‌ کوردیش چ له‌ ناوه‌وه‌ی وڵات وه‌ یاخود له‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌ جیاوازیه‌کێشی له‌ ناو یه‌کێتییدا درووست کردبوو، ئایا بریاره‌که‌ی دوێنی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی کێشه‌که‌ی یه‌کلا کرده‌وه‌؟

ئایا ئه‌وه‌ بریارێکی درووست بوو؟

رفراندوم وه‌کو باس ده‌کرێ "داخوازیه‌کی پارتی و فه‌رمانێکی بارزانی" بوو، ئایا لێره‌دا داخوازی و فه‌رمانه‌‌که‌ی بارزانی به‌ جێگه‌ینرا یان یه‌کێتیی داخوازیه‌کی خۆێ و سه‌رکه‌وتنی به‌ ده‌ستهێنا؟

​قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به‌ڵێ کێشه‌که‌ یه‌کلا بوه‌وه‌ به‌ڵام جیاوازی له‌ ناو خه‌ڵکی کوردستان و پارته‌کاندا هه‌ر ماوه‌، به‌ڵام له‌و بروایه‌دا نیییم هیچ کوردێک له‌ کوردستان دژ به‌ رفراندوم بێت، به‌ڵام خه‌ڵکێکی زۆر هه‌یه‌ بڕوای به‌و رفراندومه‌ نییه‌، که‌ پێی وایه‌ له‌ ناو ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه‌، له‌ ناو ئه‌و هه‌موو بارودۆخه‌ که‌ تا ئێستا په‌رله‌مان کارا نه‌کراوه‌ته‌وه‌، که‌ تا ئێستا به‌ یاسا هه‌نگاوه‌کان دیاری ناکرێ، له‌ حیزب کۆبوه‌ته‌وه‌، له‌ پرسێکی نیشتمانی کراوه‌ به‌ پرسێکی حیزبی، دونیای ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ نییه‌، یه‌کرێزی نییه‌، یه‌کخستنه‌وه‌ی ماڵی کوردی نییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ خه‌ڵکێکی زۆر برواێ به‌م رفراندومه‌ نییه‌ ".

کاک قادر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " یه‌کێتیی به‌و مه‌رجه‌ له‌م رفراندومه‌ به‌شداری ده‌کات که‌ هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی رفراندوم به‌ یاسایی بکرێ،په‌رله‌مان کارا بکرێته‌وه‌ وه‌ ئه‌م رفراندومه‌ هه‌رێمی کوردستان و که‌رکوک و ناوچه‌ دابرێدراوه‌کانی تر بگرێته‌وه‌، ئا به‌و مه‌رجه‌ له‌و رفراندومه‌ پشتێوانی ده‌کا".

کاک قادر ده‌شڵێت " پارتی ده‌یه‌وێ رفراندوم بکاته‌ ده‌سکه‌وتێکی خۆێ، به‌ڵام رفراندوم ده‌سکه‌وتی حیزبێک نییه‌، رفراندوم خه‌ونی ده‌یان ساڵه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌، خه‌ڵکی کوردستان خۆێ به‌ خاوه‌نی رفراندوم ده‌زانێ، یه‌کێتیی سیاسه‌ت بۆ خۆێ ده‌کا، بۆ رازیکردنی خه‌ڵکی خۆێ و پرینسیپه‌کانی خۆێ ده‌کا ".

XS
SM
MD
LG