Accessibility links

ڕوسیا خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سوریایی لەلایەن ئەمەریکاوە شەرمەزار دەکات


دپلۆماتێکی باڵای ڕوسیایی سەرزەنشتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات بە هۆی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی سوریا و بە ڕەفتارێی شەڕانگێزی لەقەڵەمی دەدات.

بەرپرسانی لەشکری وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا هەواڵەکەیان پشتڕاست کردووە و دەڵێن ڕۆژی یەکشەممە فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمەریکایی لە جۆری F-18 ، فڕۆکەیەکی جەنگی سوریای لە جۆری SU-22 بەرداوەتە خوارەوە لە کاتێکدا ئەو فڕۆکەیەی حکومەتی بەشار ئەسەد بۆردومانی ناوچەیەکی لە نزیک هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکرد. هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پشتیوانی کۆمەک و هاوکاری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا شەڕ لە دژی گروپی تیرۆرستی دەوڵەتی دەکەن.

ڕوسیا پشتیوانێکی بەهێزی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەدە و لە ساڵی 2015 وە ڕوسیا بە هێرشی ئاسمانی پشتیوانی لە هێزەکانی ئەسەد کردووە.

ئەمڕۆش سێرگی ڕایانکۆڤ بە ئاژانسەکانی هەواڵی ڕوسیای گوتوە کە خستنە خوارەوەی ئەو فڕۆکە جەنگیەی حکومەتی سوریا لە لایەن فڕۆکەیەکی ئەمەریکاییەوە وەک ئەوە وایە یارمەتی تێرۆرستان بدەیت ، ئەوانەی خودی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە دژیان شەڕ دەکات. ناوبراو گوتیشی ئەگەر ئەمە کاری شەڕانگێزی نەبێت ئایا چی ناودەنێیت.

XS
SM
MD
LG