Accessibility links

ژمارەی قوربانیانی باڵەخانە سوتاوەکەی لەندەن زیاد دەکات


بەرپرسانی پۆلیسی بەریتانی ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند ژمارەی قوربانیانی ئەو ئاگرەی هەفتەی ڕابردوو لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێی گشتی بەربوو، گەیشتۆتە 79 کەس. لەو بارەیەوە ستیوەرت کەندی فرماندەی پۆلیسی لەندەن پێشبینی دەکات پرۆسەی گەڕان و هەوڵەکانی پشکنین کە لە ئێستادا بەردەوامە چەندان هەفتە بخاینێت ، هاوکاتی ئەوەی دەسەڵاتدارانی بەریتانی سەرگەرمی ناسینەوەی ناسنامەی ئەوانەن کە لە ئاگرەکەدا سوتان و گیانیان لەدەستداوە.

فرماندەکەی پۆلیس بە پەیامنێرانی گوت هەروەک پێشتر ئاماژەی پێکردبوو، ڕاستیە تاڵەکە ئەوەیە کە بە هۆی چڕی ئاگرەکە و هەروەها ئەو زیانە گەورەیەی ئاگرەکە بە باڵەخانەی GrenfeL Tower ی گەیاندوە ڕەنگە نەتوانین ناسنامەی ئەوانەی سوتاون دیاری بکەین و بیان ناسینەوە. لە درێژەی وتەکەیدا ستیوەرت کەندی گوتیشی ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە وەڵامان هەبێت بۆ خانەوادەی قوربانیەکان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە لە لێکۆڵێنەوەکانیاندا سەنگی دەخەنە سەر شێوازی بنیاتنانی باڵەخانەکە و هەروەها ئەو نۆژەنکردنەوەیەی بەمداویانە بۆ ئەو باڵەخانەیە کرابوو هەروەها سیستیمی سەلامەتی تێدا.

ڕۆژی یەکشەممە سدیق خان شارەوانی لەندەن دانی بەو ڕاستیەدا نا کە توڕەیی هاووڵاتیان زیادی کردووە لەسەر کەوتنەوەی ئەو ئاگرە لەو باڵەخانە گشتیەدا کە ژمارەیەکی زۆر تیایدا گیانیان لەدەستدا و دەڵێت هۆکاری ئاگرەکە هەڵە وکەمترەخەمی بووە.

XS
SM
MD
LG