Accessibility links

نیاز عه‌بدوڵا: حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تا ئێستا به‌ گشتی باس له‌ گه‌نده‌ڵی ده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆێ راسته‌وخۆ لایه‌نێکێ تێوه‌گلاوه‌ له‌ گه‌نده‌ڵیه‌کان

  • Jani Diylan

یه‌کێک له‌ شێوه‌ی چه‌واشه‌کاریه‌کان و هێشتنه‌وه‌ی ده‌یان پرسیار له‌ مێشکی هه‌ر تاکێکدا له‌ هه‌رێمی کوردستان، ئه‌وه‌یه‌ هه‌میشه‌ به‌ کۆد قسه‌ ده‌کرێت و به‌ نا راسته‌وخۆ باس ده‌کرێت. ئاخۆ تاچه‌ند ئه‌و جۆره‌ کاره‌ زیان به‌ مه‌به‌سته‌که‌ ده‌گه‌ینێ؟

نیاز عه‌بدوڵا رۆژنامه‌وان و‌ داکۆکی کار له‌ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمی کوردستان تا ئێستا جیاوازه‌ له‌ شێوازی قسه‌کردن، ئاستی به‌رپرسیاره‌تیه‌کان له‌ نێوان حکومه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مانی کوردستان جیاوازه‌ی له‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسێک، به‌رپرسێکی تر وه‌ یاخود ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌یلێ، کاتێک ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیه‌که له‌ نێوان ئه‌م لایه‌نانه‌دا ده‌گۆڕێ، ده‌بێ هۆکاره‌که‌ی بزانین،

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تا ئێستا به‌ گشتی باس له‌ گه‌نده‌ڵی ده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆێ راسته‌وخۆ لایه‌نێکێ تێوه‌گلاوه‌ له‌ گه‌نده‌ڵیه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئاماده‌ نییه‌ له‌و که‌سانه‌ی تێوه‌گلاوون له‌ گه‌نده‌ڵیه‌کان لێپرسینه‌وه‌ بکات

، که‌ بێگومان خۆیانن، وه‌ من سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به‌ باوکی گه‌نده‌ڵکاران له‌ هه‌رێمی کوردستان ناوزه‌دی ده‌که‌م ".

نیاز خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " به‌ درێژایی چه‌ند ساڵی رابوردوو سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم چه‌ند راپۆرتێکی ده‌رکردووه‌ و پاشان چه‌ندین بریار له‌ لایه‌ن بارزانیه‌وه‌ ده‌رکران وه‌ دوایین راپۆرته‌کانی ئه‌م جاره‌ش، ئه‌و قسانه‌ی له‌ ناو راپۆرته‌که‌دا کراوه‌، راپۆرت و قسه‌ی گشتگیرن، هیچیان به‌ ئامانجکردنی لایه‌نه‌ راسته‌وخۆ گه‌نده‌ڵه‌کان نیین و ئاماده‌ نه‌بوونه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی تێوه‌گلاون له‌ گه‌نده‌ڵی روبه‌رووێ دادگایان بکه‌نه‌وه‌".

نیاز خانم ده‌شڵێت "

زۆر روونه‌ که‌ پارتی دیمۆکرات و یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان به‌رپرسیاری یه‌کمن له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ و بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ باوکی گه‌نده‌ڵکاران له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌زانم،

چونکه‌ حوکمرانیه‌که‌‌ تا ئه‌مرۆش له‌گه‌ڵدا بێت له‌ ده‌ستی کور و نه‌وه‌کانی ئه‌واندایه‌ وه‌ ئه‌وان به‌ درێژایی ساڵانی رابوردوو یا سه‌رۆکی حکومه‌ت بوون یان جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت، بۆیه‌ هه‌ر ئه‌وان هۆکارن له‌ ده‌رێژه‌پێدانی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ وه‌ پێشم وایه‌ پارته‌ سیاسیه‌کانی تر وه‌کو یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ یان بزوتنه‌وه‌ و هێزه‌ سیاسیه‌کانئ تر و بگره‌ گۆڕانیش ئاستی به‌رپرسیاریه‌تان ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆ".

نیاز خانم دیسان ده‌ڵێت "

به‌شێک له‌ به‌رپرسه‌ دیاره‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌نه‌ریکا و ته‌نانه‌ت بریتانیا وه‌ زۆرێک له‌ وڵاتانی تر تێوه‌گلاوه‌ له‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ سیاسیه‌ ئابوریه‌ی که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌

، بۆیه‌ به‌شێک له‌وانه‌ی که‌ پێشتر به‌رپرسیاره‌تی باڵایان له‌ عێراق و هه‌رێم هه‌بوه‌، ئێستا شه‌ریکی دارایی وه‌ ئابوری به‌شێک له‌ به‌رپرسه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێم کوردستانن وه‌ ناوی ئه‌و که‌سانه‌ش هه‌ر هه‌موو دیاره‌ وه‌ به‌داخه‌وه‌ بوونه‌ به‌ هاورێ و هاوکاری ئه‌م دز و گه‌نده‌ڵکار و سه‌رمایه‌داره‌ بێ ده‌ربه‌ستانه‌ی که‌ له‌ رێگاێ گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ داهاتیان کۆکردووه‌ته‌وه‌ ".

XS
SM
MD
LG