Accessibility links

گۆڕانکاری له‌که‌ش و هه‌وادا ده‌بێته‌ هۆی ڕاگرتنی توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر گۆڕانکاری که‌ش و هه‌وا

  • Wrya Kalle

به‌هۆی ره‌وشی مه‌ترسیداری به‌سته‌ڵه‌ک له‌سه‌ر ژیان و له‌ئاکامی گۆڕانکاری که‌ش و هه‌وا زانکۆی مانیتۆبا University of Manitoba پرۆژه‌یه‌کی توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر که‌ش و هه‌وا له‌ناوچه‌ی که‌نداوی هدسن له‌که‌نه‌دا ڕاده‌گرێت.

ئه‌و به‌شه‌ی ڕاگیراوه‌ بڕی 17 ملێۆن دۆلاری تێده‌چت، بۆ ماوه‌ی 4 ساڵه‌، به‌به‌شداری گه‌وره‌ پاپۆڕی به‌سته‌ڵه‌ک شکێنی پاسه‌وانیی که‌ناری که‌نه‌دا ئامووندسێن Amundsen که‌ نیاز بوو له‌ناوچه‌یه‌که‌وه‌ تێپه‌ڕبێت و داتا و زانیاری زانستی کۆکاته‌وه‌.

به‌ڵام به‌هۆی جووڵه‌ی به‌سته‌ڵه‌کی گه‌وره‌ی ده‌ریا له‌ جه‌مسه‌ری باکووره‌وه‌، له‌ئاکامی گۆڕانکاری که‌ش و هه‌وا دۆخێکی سه‌رما و سۆڵه‌ی به‌هێز که‌وته‌وه‌ به‌جۆرێکی نائاسایی به‌ردێژایی که‌ناری باکوور له‌ نیوفاوندلاند Newfoundland که‌ ئامووندسێن تێدا به‌شداره‌ له‌ سه‌لامه‌تی ده‌ریادا، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه‌ پاپۆڕه‌که‌ ناتوانێت له‌ کاتی گوونجاودا بۆ ئامانجی توێژینه‌وه‌که‌ که‌نداوی هدسن له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی که‌ندا جێبێڵێت.

بڕیاربوو 40 زانا له‌ 5 زانکۆی که‌نه‌دا توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر کاریگه‌ری گۆڕانکاری که‌ش و هه‌وا له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌یکۆلۆجی ده‌ریا و که‌نار له‌ جه‌مسه‌ری باکوور ئه‌نجامده‌ن.

زاناکان به‌نیازن له‌داهاتوودا له‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وام بن و ده‌ڵین ئاکامه‌کانی تائێستا به‌ده‌ست هاتوه‌ ئاماژه‌ ده‌دات به‌وه‌ی گۆڕانکاری له‌ که‌ش و هه‌وادا له‌ڕاستیدا کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه‌ و کۆمه‌ڵگاکانی و باکوور و باشووری که‌نه‌دا هه‌یه‌.

توێژینه‌وه‌یه‌ک ده‌ڵێت ڕێژه‌ی کێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لکترۆنی له‌ئه‌مریکا دابه‌زیوه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی پار ڕێژه‌ی کێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لکترۆنی له‌نێو نه‌وجه‌واناندا له‌ئاستێکی به‌رزدابوو، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌کی زانکۆی میشگن ئه‌مساڵ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ به‌ره‌و دابه‌زین ده‌ڕوات.

ڕاپۆرتێکی حکومه‌تی فیدراڵی ده‌ڵێت ژماره‌ی خوێندکارانی ئاماده‌یی و دواناوه‌ندی جگه‌ره‌یان کێشاوه‌ له‌ 3 ملێۆنه‌وه‌ له‌ ساڵی پێرادا بۆ 2.2 ملێۆن له‌ساڵی پاردا که‌مبۆته‌وه‌.

به‌رپرسانی ته‌ندروستی نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی له‌په‌ره‌سه‌ندنی به‌رهه‌مه‌کانی ڤاپینگ له‌نێوان نه‌وجه‌واناندا و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێژه‌ی جگه‌ره‌کێشان له‌گه‌وره‌بوونیاندا له‌ داهاتوودا.

براین کینگ شاره‌زای بواری جگه‌ره‌کێشان و ته‌ندروستی له‌ ناوه‌ندی ڕێگری له‌ نه‌خۆشیه‌کان و خۆپاراستن لێی CDC، ووتی "به‌دڵنیایی‌یه‌وه‌ ئه‌مه‌ سه‌رکه‌وتنه‌ بۆ ته‌ندروستی گشتی".

له‌وه‌تای له‌ ساڵی 2011دا CDC چاودێری ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ده‌کات ئه‌مه‌ یه‌که‌م که‌ڕه‌ته‌ ڕاپۆرتی هه‌بێت له‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌کارهێنانی.

تائستا هۆکاری که‌مبوونه‌وه‌ی به‌کارهێنانی ڕوون نیه‌ و زوویشه‌ بۆ زانینی ئایا ئه‌و ژماره‌یه‌ به‌رده‌ام له‌دابه‌زیندایه‌ یان له‌م ئاسته‌دا ده‌وه‌ستێت.

ڕێگایه‌کی نوێ بۆ ئاگه‌دارکردنه‌وه‌ی وڵاتان له‌ شه‌پۆلی کولله‌.

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان و ئاژانسی ئاسمانی ئه‌وروپا ڕایانگه‌یاند ئامێرێکی نوێی له‌ڕێگای په‌یوه‌ندی به‌ سه‌ته‌لایته‌وه‌ له‌وانیه‌ کاتی ئاگه‌دارکردنه‌وه‌ له‌ شه‌پۆلی کولـله‌ بۆ دووه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌رزکاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ڕێگا به‌ووڵاتانی که‌م ده‌رامه‌ت ده‌دات باشتر خۆیان بۆ ئه‌و شه‌پۆله‌ ئاماده‌که‌ن.

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ – فاو – سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌کان ڕایگه‌یاندا کولـله‌ی بیابان که‌ له‌بنه‌ڕتدا له‌ بیابانی ناوچه‌کانی عه‌ره‌بستانی سعودی و هندستان ده‌ژی ، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ن بۆ به‌روبوومی کشتوکاڵی ‌کاتێک به‌شه‌پۆل کۆچ ده‌که‌ن.

ئاژانسه‌که‌ ووتیشی شه‌پۆلێک به‌پانتایی یه‌ک کیلۆمه‌تر نزیکه‌ی 40 ملێۆن کولـله‌ له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه‌یه‌ بڕی خۆراکی 35 هه‌زار که‌س ڕۆژانه‌ بخۆن.

ڕێخراوه‌که‌ و ئاژانسی ئاسمانی ئه‌وروپا ووتیان سیسته‌مێکی نوێی هه‌ستیارایان په‌ره‌پێداوه‌ له‌دووره‌وه‌ ده‌توانێت له‌ڕێگای داتای سه‌ته‌لایته‌وه‌ له‌سه‌ر شێ و خاک و ڕوه‌ک تا چ ڕاده‌یه‌ک کولـله‌ کۆده‌بێته‌وه و‌ به‌ر له‌ 3 منگ پێشبینی بکات.

کیس کریسمان گه‌وره به‌رپرسی سیسته‌می پیشبینیه‌که‌ له‌ ڕێکخراوی فاو ده‌ڵێت "کاتی ئاگه‌دارکردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ڕێگا به‌ وڵاتان ده‌دات له‌کاتی زۆرتردا کۆنترۆڵی باشتری ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی کولـله‌ به‌که‌ن و ڕێگری بکه‌ن له‌ که‌وتنه‌وه‌ی زیانی گه‌وره‌ له‌به‌رهه‌می کشتوکاڵی.

XS
SM
MD
LG