Accessibility links

بەهۆی گڕبەربوون لە دارستانێکی ناوەندی پۆرتوگال 62کەس گیانیان لەدەست دەدەن


بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی لە ناوەندی پۆرتوگال بەلایەنی کەم 62 کەس گیانیان لە دەستداوە، زۆربەی ئەوانە لە ناو ماشێنەکانیان گیریان خواردبوو لە کاتێکدا گڕکە سەر شەقامێکی گرتبوو. سەرۆک وەزیری وڵاتەکە ڕۆژی یەکشەممە ئەم ڕووداوەی بە گەورەترین تراژیدیای ژیانی مرۆڤ لە ماوەی چەندان ساڵی ڕابوردۆوە لە قەڵەم دا.

کاربەدەستێکی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند نزیکەی 60 کەسی تریش بریندار بوون لە ناویاندا چوار ئاگرکوژێنەرەوە.

بڕوا دەکرێت سەرچاوەی ئەو گڕە بەهۆی هەورە بروسکەوە بوبێت.

ڕەشەبای بروسکاوی بەبێ باران زۆربەی جار لەوێ ڕوودەدات و پۆرتوگالیش وەکو زۆربەی وڵاتانی تری باشوری ئەوروپا ناسراوە بە دارستانە چڕەکانی و زۆرجار لە مانگە وشکەکانی هاوین دا گڕ لە دارستانەکان بەردەبێت. بەڵام ڤلادمێر ئالڤسی شارەوانی پیدرۆگۆ گراندێ، شوێنی گڕەکە، دەڵێت پێشتریش گر لە دارستانەکان لەم ناوچەیە بەربوو بەڵام بیرم نایات تراژیدیای وای لێ کەوتبێتەوە.

XS
SM
MD
LG