Accessibility links

پیلانى 4 خۆكوژى داعش بۆدزەكردنە نێو بارەگاى سەرەكى پێشمەرگە


بەرەبەیانى ڕۆژی یەکشەممە لەگوندى حلێوەى نزیک قەزاى خورماتو 4 چەكدارى خۆكوژى داعش، هەوڵیان دا دزە بكەنە نێو بارەگاى لیواى 16 ى هێزى پێشمەرگە ، بەڵام پێشوەخت لەلایەن پێشمەرگەوە گەمارۆدراون و خۆیان تەقاندەوە.

لیوا كەمال موسڵح، فەرماندەى لیواى پێشمەرگە لەخورماتو ، بەدەنگى ئەمەریکای ڕاگەیاند"سەرەتا یەكێک لەچەكدارە خۆكوژەكان خۆیان تەقاندەوە ، دواتر 3 چەكدارەكەى تریش پێش گەیشتن بە ئامانجەكەیان ئەوانیش بەناچارى خۆیان تەقاندوەتەوە."

گوتیشی "لەئەنجامى خۆتەقاندنەوەى 4 چەكدارەكەى داعش دا ، تەنها ئەفسەرێكى پێشمەرگە برینداربووە."

سەبارەت بەئامانجى چوار چەكدارەكەى داعش، لیوا كەمال گوتی "چەكدارەكان دەیانویست لەناو بارەگاى لیواى 16 دا خۆیان بتەقێننەوە و زیان بەپێشمەرگە بگەیەنن."

دزەكردنى ئەو چەكدارانەى داعش بۆ نێو سنورى پێشمەرگە و هەوڵدانیان بۆ گەیشتن بەبارەگاى سەرەكى پێشمەرگە، لەكاتێكدایە ناوچەكە دەیان بارەگاو رەبیە و خاڵى سەربازى پێشمەرگەى تێدایە.

رائید سەرحەد محەمەد ئەفسەرى پێشمەرگە، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"ناوچەكە ناوچەیەكى فراوانەو رەبیەكانى پێشمەرگە لەیەكتریەوە دوورن ، هەروەها چەكدارانى داعش شارەزاى جوگرافیاى ناوچەكەن ، بۆیە بەئاسانى تواناى دزەكردنیان هەیە."

وتیشى"سەرجەم پلانەكانى داعش بۆ هێرشكردنە سەر زەرگەى نزیك خورماتو لە ناحیەى رەشادى رۆژئاواى كەركوكەوە دادەرێژرێت."

ماوەى چەند مانگێكە داعش لەسنورى ناوچەى زەرگەى خورماتوەوە هێرشەكانى چڕ كردووەتەوە ، كەم شەو هەیە لەو ناوچەیە پەلامارى سەنگەرەكانى پێشمەرگەو حەشدى شەعبى نەدەن.

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان دڵشاد ئەنوەر لە گەرمیان

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:18 0:00

XS
SM
MD
LG