Accessibility links

هێزەکانی عێراقی هێرشەکانیان بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی دوا مۆڵگەی داعش لە ناو شاری موسڵ دەستپێدەکەن


سەرکردەیەکی هێزی ‌عێراقی ڕایگەیاند، هێزەکانی عێراقی بە پشتیوانی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە هێرشەکانیان توندکرد بۆسەر دوا مۆڵگەی داعش لە ناو شاری موسڵ، و بە فەرمی دواین شەڕی سەرەکی لە هەڵمەتە هەشت مانگێکەدا ڕاگەیەندرا.

داعش لە هاوینی ساڵی 2014 ناوچەیەکی فراوانی باکور و ناوەڕاستی عێرقی کۆنگرۆڵ کرد. عێراقییەکان بە پشتیوانی هێزی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا لە مانگی 10 ی ڕابوردوو ئۆپەرسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی شاری موسڵیان دەستپێکرد. چاوەڕوان دەکرێت ئەو گروپە توندڕەوە لە دوا مۆڵگەکەیان لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ بەرگرییەکی زۆر بکەن.

ژەنەڕاڵ عەبدول ئەمیر ڕەشید ئارەڵا، کە سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆەکانی لەشکر لە پارێزگای نەینەوا دەکات، ڕایگەیاند هێزە تایبەتەکان، لەشکری ئاسایی و پۆلیسی فێدراڵیش بەشداری لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەکەن کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە دەستیپێکرد.


XS
SM
MD
LG