Accessibility links

دکتۆر جه‌بار قادر: کۆمه‌ڵێک کۆسپ و ته‌گه‌ره و ئاڵۆزی ‌هه‌یه‌ له‌ رێگاێ ئه‌م رفراندومه‌دا‌ له‌ ناوچه‌ دابڕوه‌کان

  • Jani Diylan

Dr. Jabar Kadir

له‌ رۆژانی رابوردوودا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان 25سیپتامبری ئه‌مساڵیان دیاریکرد بۆ ئه‌نجامدانی رفراندوم وه‌ یاخود راپرسی له‌ سه‌ر گوایه‌ "سه‌ربه‌خۆیی" هه‌رێمی کوردستان له‌ عێراق‌. له‌ درێژایی ساڵانی رابوردوودا چه‌ندین جار به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ لایه‌ن هه‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ کات بۆ ریفراندوم دانراوه‌ به‌ڵام قه‌ت جێ به‌ جێ نه‌کراوه‌. لێره‌دا ئێمه‌ کارمان به‌وه‌ نییه‌ ئاخۆ ئه‌م رفراندومه‌ تا چه‌ند ته‌م و مژاویه‌ وه‌ یاخود به‌ چ مه‌به‌ستێکه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵکو تا چه‌ند شیانی کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ دابڕاوه‌کان؟

Kirkuk
Kirkuk

Khanaqin bridge
Khanaqin bridge

دکتۆر جه‌بار قادر لێکۆڵه‌ر، شاره‌زای ناوچه‌ دابڕاوه‌کان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " وه‌کو راگه‌یندراوه‌ ئه‌م رفراندومه‌ له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌کانیش ئه‌نجام ده‌درێ به‌ڵام که‌ سه‌یری دیمه‌نه‌که‌ ده‌کێت، به‌ راستی دیمه‌نێکی زۆر تێکه‌ڵاو ئاڵۆز ده‌بینی، کۆمه‌ڵێک له‌و شتانه‌ که‌ ده‌بوایه‌ بکرایه‌، هیچی ئه‌نجام نه‌دراو، نه‌ ئاساییکردنه‌وه‌ رووێ داوه‌ له‌و ناوچانه‌ به‌ تاێبه‌تی ئه‌و هێڵه‌ له‌ که‌رکوکه‌وه‌ تاکو مه‌نده‌لی، نه‌ سه‌رژمێری دانیشوان کراوه‌ واته‌ جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی کێ ده‌نگ ئه‌دات و کێ ده‌نگ نادات، ئه‌و هه‌موو ئاوارانه‌ی که‌ له‌و ناوچانه‌دا کۆبۆنه‌ته‌وه‌ چۆن رێگه‌ ده‌گیرێ له‌وه‌ی ده‌نگ بده‌ن یا ده‌نگ نه‌ده‌ن ".

دکتۆر جه‌بار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " هه‌موو ئه‌مانه‌ کێشگه‌لێکن که‌ هه‌ڵواسراوون، وه‌ ئه‌مه‌ جارێکی که‌ دووپات ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌و بریاره‌ی به‌رپرسانی کورد دایان یا راده‌ستکردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بۆ ماده‌ی 140 بڕیارێکی هه‌ڵه‌ بوو و ئێستا ئێ،ه‌ باجه‌که‌ی ده‌ده‌ین، من پێیم وایه‌ کۆمه‌ڵێک زۆر کۆسپ و ته‌گه‌ره و ئاڵۆزی ‌ له‌ رێگاێ ئه‌م رفراندومه‌ له‌و ناوچانه‌ هه‌ن، ته‌نها ئه‌و ناوچانه‌ نه‌بن که‌ مه‌سه‌له‌که‌ ساغ کراوه‌ته‌وه‌ وه‌ هیچ گومانی تێدا نییه‌، ئه‌گه‌ نه‌ له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی تردا هیچ گه‌ره‌نتیه‌ک نییه‌ که‌ به‌و شێوه‌یه‌ به‌رێوه‌ بچێ وه‌ ئه‌نجامه‌کانی به‌و شێوه‌یه‌ بێ که‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ ".

دکتۆر جه‌بار ده‌سڵێت " به‌ راستی من وه‌کو ده‌ڵێ دۆش دامه‌ینێ له‌ ملهوڕی، هه‌ندێ جار له‌ تێنه‌گه‌یشتن، له‌ (ریسکی بێ حساب)، ووته‌یه‌ک که‌ له‌ زۆربه‌ی سیاسیه‌کانی کوردم گوێم لێ بوه‌ به‌ڵام له‌ هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی تر ئه‌وه‌نده‌ی ئاگام لێ بێ له‌ دونیادا گوێم لێ نه‌بوه‌، ئه‌وش ئه‌ڵێن ئێمه‌ ئه‌مه‌ ئه‌که‌ین چی ئه‌بێ با ببێ، له‌ سیاسه‌تدا قه‌ت خه‌ڵک وا بریار نادا چی ئه‌بێ با ببێ، به‌ڵکو له‌ پێشه‌وه‌ کۆمه‌ڵێک بریار ده‌دا و کۆمه‌ڵێک سیناریۆ بۆ داده‌نێ وه‌ وه‌کو ده‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵێک ( معادله‌ ) داده‌نێ وه‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵ ئه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌کو ئه‌ڵێ ئه‌سپه‌ براوه‌که‌ دا بێ نه‌ک ئه‌سپه‌ دۆڕاوه‌که‌ ".

XS
SM
MD
LG