Accessibility links

مێزگرد: ڕیفراندۆم


لەگەڵ هەلومەرجی ئاڵۆزی سیاسیانەی هەرێمی کوردستانی عێراق و لەگەڵ درێژەکێشانی قەیرانی دارایی هەرێمەکەدا لایەنە سیاسییەکانی کورد لە باشور بێ لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بڕیاریان دا ڕۆژی 25 ی مانگی 9 ڕیفراندۆم لەسەر سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بکرێت.

کەمال چۆمانی
کەمال چۆمانی

ئەم بڕیارە کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی. پێشتر دەسەڵاتداران و کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان جەختیان دەکردەوە لەوەی زیاتر لە 20 وڵاتی جیهان پشتیوانی لە دوای کورد دەکەن بۆ سەربەخۆیی، بەڵام کە بڕیاری ڕیفراندۆم ڕاگەیەندرا، وڵاتان بەو شێوەیەی چاوەڕوان دەکرا ئەو پشتیوانیەیان نەبوو، بەڵکو جەختیان لە یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکردەوە.

لە ناو هەرێمیشدا دابەشبوونێکی بەرچاو هەیە لە نێوان دەنگی (ئا) و دەنگی (نا)دا.

میوانەکانی مێزگرد:
کەمال چۆمانی، نوسەر و لێکۆڵەر

کارۆخ خۆشناو، نوسەر و لیکۆڵەر
ئەوەی نکوڵی لێناکرێت ئەوەیە خەڵکی کورد لە باشوری کوردستان بە تەواوی ئەندامان و لایەنگران و هەوادارنی لایەنە سیاسییەکانیشەوە بڕوایان بە گرنگی و پێویستی وەدیهاتنی خەونە سیاسییەکانیان هەیە بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کورد، بەڵام جیاوازییەکە وەک باسدەکرێت لە پێویستی چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسییەکانی ناو هەرێمدایە لەوانە کاراکردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، پێکهێنانی حکومەت لەسەر هاوبەشییەکی ڕاستەقینە و هەروەهاش چارەسەرکردنێکی یەکلاکەرەوەی کێشەی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق.

کارۆخ خۆشناو
کارۆخ خۆشناو

بەهۆی ئەم کێشانەوە کەلێنێکی گەورە لە شەقامی کوردیدا دروستبووە کە وەک زۆرێک لە چالاکوانان و داکۆکیکاران لە مافە سیڤیلییەکان دەڵێن کاریگەرییەکی نەرێنییان کردۆتە سەر دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە سیڤیلیەکانیش.

ئایا دەسەڵاتی سیاسی کورد لە باشوری کوردستان داواکردنی پاراستنی یەکپارچەیی و یەکگرتوویی عێراقبە هێند وەردەگرێت لە پرۆسەی ڕیفراندۆمدا؟

ئەگەر نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی ڕیفراندۆم نەکات، ئایا ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم ڕەوایی یاسایی دەبێت؟

بۆچی کاردانەوەیەکی ئاهەنگ ئامێزی ئەوتۆی خەڵک نەبینرا بۆ ڕیفراندۆم؟

ئایا دۆسێی متمانەی نێوان خەڵک و دەسەڵات کاریگەریی دەبێت بەسەر پرۆسەی ڕیفراندۆمەوە؟

ئایا ئەڵتەرناتیڤ چییە ئەگەر ڕیفراندۆم نەکرێت؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی ئەم مێزگردەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:53 0:00

XS
SM
MD
LG